#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ جه‌هه‌په‌ به‌ (10) ساڵ زیندانیكردن سزادرا

هەواڵی / 9/9/2019 108 جار بینراوە

له‌سه‌ر پۆستكردن, سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ جه‌هه‌په‌ به‌ (10) ساڵ زیندانیكردن سزادرا
 
شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ دادگای‌ توركیا بڕیاری‌ (10) ساڵ‌ زیندانیكردنی‌  بۆ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماری‌ توركیا (جه‌هه‌په‌) ده‌ركرد, ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و تویت و پۆستانه‌ی‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویده‌كرده‌وه‌.
میدیاكانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هۆكاری‌ زیندانیكردنی‌ (جه‌نان قه‌فتانجی‌ ئۆغلۆ)ی‌ ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ له‌ پارتی‌ گه‌لی‌ كۆماریی‌ ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ ئه‌و بانگه‌شه‌ی‌ بۆ كاری‌ تیرۆریستی كردووه‌ و سوكایه‌تیشی به‌ سه‌رۆكی‌ ووڵات كردووه‌.
لای‌ خۆشیه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (جمهورییه‌ت)ی‌ سه‌ر به‌ جه‌هه‌په‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌ بڕیارێكی‌ سیاسی ناوبردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هۆكاری‌ ده‌ركردنی‌ بڕیارێكی‌ له‌و جۆره‌ بۆ ئه‌و ژنه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌, كه‌ سه‌رۆكی‌ لقی ئه‌سته‌مبولی‌ جه‌هه‌په‌شه‌, بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ پارته‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ ئه‌سته‌مبول به‌رامبه‌ر به‌ ئاكپارتیی فه‌رمانڕه‌وا.
به‌پێی‌ زانیاریه‌كان, جه‌نان ڕۆڵێكی‌ سه‌ره‌كیی‌ هه‌بووه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی‌ (ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغلۆ)ی‌ كاندیدی جه‌هه‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شاره‌وانیه‌كانی‌ ئه‌سته‌مبول, كه‌ شاره‌كه‌ به‌ ده‌روازه‌ی‌ كۆنتڕۆڵكردنی‌ سیاسه‌ت داده‌نرێت له‌و ووڵاته‌.


خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو