#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ نزیكبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له‌ ماڵى تاڵه‌بانى نیگه‌رانه‌.

هەواڵی / 9/9/2019 384 جار بینراوە

كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ نزیكبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له‌ ماڵى تاڵه‌بانى نیگه‌رانه‌.



كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى یەکەمی سكرتێرى گشتى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، له‌نزیكبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح له‌ ماڵى تاڵه‌بانى نیگه‌رانه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداره‌وه‌ ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌، كه‌ به‌رهه‌م ساڵح جێگرى دووه‌مى سكرتێرى یه‌كێتى به‌نزیكبوونه‌وه‌ى له‌ماڵى تاڵه‌بانى به‌ته‌واوى پشت له‌و بكات.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌وه‌ش نیگه‌رانه‌، به‌بێ پرسى ئه‌و به‌رێنمایی بافێڵ تاڵه‌بانى، له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئاشتبووه‌ته‌وه‌و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌.

رۆژى هه‌ینى رابردوو، به‌رهه‌م ساڵح به‌نێوه‌ندگیرى بافێڵ تاڵه‌بانى له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار كۆبووه‌وه‌، كه‌ پێشتر ناكۆكى له‌نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ى یه‌كێتى هه‌بوو.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ماوه‌یه‌كه‌ له‌مه‌لا به‌ختیار نیگه‌رانه‌و پشتگیرى هه‌وڵه‌كانیش ده‌كات بۆ لێپرسینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ مه‌لا به‌ختیار.

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت