#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

هەواڵی / 8/9/2019 403 جار بینراوە

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

 

شه‌ن پرێس :
پرۆستات لە خوارەوەی میزڵدان هەڵكەوتووە و شلەی تۆو دروستدەكات. لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەندا ئەگەری گەورەبوونی زیاتر دەبێت، بەجۆرێك نیوەی ئەو پیاوانەی تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترە، تووشی حاڵەتی گەورەبوونی پرۆستات دەبن و لە تەمەنی 85 ساڵیدا 90%ی پیاوان نیشانەكانی گەورەبوونی پرۆستات هەستپێدەكەن، بەڵام دەكرێ لە تەمەنێكی زووتریشدا رووبدات.

یەكێك لە نیشانە باوەكانی گەورەبوونی پرۆستات ئەوەیە زوو زوو میز دەكەیت كە زۆركات لە شەودا بێزارت دەكات و خەوت لێ تێكدەدات، چونكە پرۆستات كە گەورە دەبێت، فشار دەخاتە سەر جۆگەی میز و تەسكی دەكاتەوە، ئەمەش میزڵدان ناچار دەكات زیاتر لە ئاسایی گرژ بێت هەتا میز بەو جۆگەیەدا تێپەڕ بكات.

گەورەبوونی پرۆستات وادەكات میز بەهێواشی دەربچێت، سەرەڕای گرژبوونی میزڵدان، ئەویش بەهۆی فشاری پرۆستات لەسەر جۆگەی گوازەرەوەی میز لە میزڵدانەوە بۆ دەرەوە. هەر بەو هۆیەوە میزەچڕكە دروستدەبێت و كەسی تووشبوو هەمیشە هەست دەكات هەندێ میزی پێماوە و تەواو خاڵی نەبووە.

بەتێپەڕبوونی كات لەوانەیە گەورەبوونی زیاتری پرۆستات بەتەواوی رێڕەوی میز بگرێت و پێویستی بەچارسەركردنی خێرا هەبێت. بە گرژبوونی درێژخایەنی میزڵدانیش ماسولكەكانی میزڵدان لاواز دەبن و توانای كردنە دەرەوەی میزی كەمدەبێتەوە. بەهەر هۆیەك بێت، كۆبوونەوەی درێژماوەی میز دەبێتە هۆی سستبوونی گورچیلە، ئەگەر بەشێوەیەكی رێكوپێك و بە بەرنامە پزیشك چارەسەر دیاری نەكات.

تا ئێستا بەڕوونی هۆكاری گەورەبوونی پرۆستات نازانرێت. ئەو بیردۆزانەی تا ئێستا هۆكارەكانی گەورەبوونی پرۆستات لێكدەدەنەوە، ئاماژە بە كاریگەری هۆرمۆنەكانی تێستۆستیرۆن و ئیسترۆجین دەكەن.

هەندێكجار، گەورەبوونی پرۆستات لە ئەنجامی تووشبوون بەشێرپەنجەی پرۆستات روودەدات. بۆیە گرنگە ئەو كەسانەی نیشانەكانی گەورەبوونی پرۆستاتیان هەیە، لەلایەن پزیشكەوە بۆیان روون بكرێتەوە كە ئایا ئەو گەورەبوونە بەهۆی شێرپەنجەوەیە یان نا.

دەستنیشانكردنی گەورەبوونی پرۆستات و هۆكارەكەی لەلایەن پزیشكەوە، لەم رێگایانەوە ئەنجامدەدرێت:
- قەبارە و رێكوپێكیی پرۆستات لەناو كۆمەوە دەخەمڵێنرێت، ئەویش بە پەنجەلێدانی.
- سۆنار
- پێوانی خێرایی و بەهێزیی تێپەڕینی میز.
- پشكنینی تاقیگەیی خوێن
- نازووری جۆگەی میز و میزڵدان

چارەسەركردن بەگوێرەی نیشانەكانی نەخۆشییەكە دەبێت. ئەگەر نیشانەكانی گەورەبوونی پرۆستات كار لە ژیانی رۆژانەی كەسی تووشبوو بكەن و بێزاری بكەن، ئەوا چارەسەری پزیشكی دیاری دەكرێت كە پێدەچێت لەڕێگەی پێدانی دەرمان یان ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەوە بێت.

ئەگەر نیشانەكانی ئەوەندە بێزاركەر نەبوون، ئەوا پزیشك ماوە ماوە كەسی تووشبوو دەبینێتەوە و خەمڵاندنی بۆ دەكات و بڕیار دەدات كەی دەست بە چارەسەر بكات.

پزیشك هەندێ رێنمایی بۆ كەسی تووشبوو دیاری دەكات، تا حاڵەتەكە زیاتر بێزاری نەكات:

- كەم كەم و زوو زوو ئاو و شلەمەنییەكان بخۆرەوە، نەك بڕێكی زۆری ئاو و نێوانە ماوەی زیاتر.

- كە چوویتە ناوجێگا ئاو و شلەمەنییەكان مەخۆرەوە.

- دەرمانەكانی دژەهەستەوەری و وشككەرەوەی ناو لووت بەكارمەهێنە.

- دوای ئەوەی هەستتكرد میزت تەواوكرد، كەمێك بمێنەوە و هەوڵێكی دی بدەرەوە تا نەبێتە میزە چڕكە.

- لە دڵەڕاوكێ دوور بكەوەرەوە.

- وەرزش بخەرە بەرنامەوە.


دەرمانی جۆراوجۆر هەیە بۆ چارەسەری نیشانەكانی گەورەبوونی پرۆستات. هەندێكیان لووسە ماسولكەكانی جۆگەی میز و پرۆستات خاو دەكەنەوە و ئەمەش وادەكات میز ئاسانتر تێپەڕبێت.

هەندێك دەرمانی دیكە گەشەی پرۆستات دەوەستێنن، تەنانەت لە هەندێ كەسدا دەیپووكێننەوە، ئەویش بە لاوازكردنی كاری هۆرمۆنێكی نێرینە، بەڵام پێدەچێ ئەم جۆرە چارەسەرییە ببێتە هۆی لاوازكردنی توانای سێكس و توانای رەپبوونی چووك كەمبكاتەوە. هەروەها ئەمجۆرە دەرمانە پێدەچێ ساڵێكی بوێت تا هەست بە كاریگەریەكانی بكرێ.

ئەگەر دەرمان كاریگەری نەبوو، پزیشك بیر لە نەشتەرگەری دەكاتەوە بۆ چارەسەر. ئەویش بە لابردنی هەندێ پارچە لە پرۆستات، تا بچووك ببێتەوە و فشارە زۆرەكانی لەسەر جۆگەی میز كەم ببنەوە.

ئەگەر هەستت بە لاوازبوونی توانای سێكسكردن كرد لە ئەنجامی نەخۆشییەكە، یان دەرمانەكان، یان نەشتەرگەرییەكان، بێ چەندو چوون داوای روونكردنەوە و چارەسەر لە پزیشك بكە.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو