نهێنییە سەرسوڕهێنەرەكانی جەستەی مرۆڤ لەكاتی نوێژكردن

هەواڵی / 7/9/2019 367 جار بینراوە

نهێنییە سەرسوڕهێنەرەكانی جەستەی مرۆڤ لەكاتی نوێژكردن

شه‌ن پرێس :
ماڵپەڕی (اتاق 24) بڵاویكردەوە، كۆمەڵێك لە لێكۆڵەرەوانی ئەمریكا لە لێكۆڵێنەوەیەكدا كە لەسەر جەستەی مرۆڤ ئەنجامیانداوە لەكاتی نوێژكردندا،

ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، مرۆڤ لەكاتی نوێژكردندا ڕووبەڕووی ئارامییەكی زۆری ڕووحی دەبێتەوە.

لە لێكۆڵینەوە زانستییەكەدا ئەوەیان بۆ دەركەوتووە، ئەو ئارامییە ڕووحییە دوای 50 چركە لە دەستپێكردنی نوێژ دەستپێدەكات.

لێكۆڵینەوەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، هاتووچۆی خوێن لە موولوولەكانی خوێن لەلایەك و لێدانەكانی دڵ لەكاتی نوێژكردندا

بەشێوەیەكی گشتی لەنێوان 20% بۆ 30% كەم دەبێتەوە، تەنانەت پێستی مرۆڤ بەرگرییەكی زۆرتر پەیدا دەكات.

ئەو وێنانەی مێشكی مرۆڤ لەكاتی نوێژكردندا گیراون، دەركەوتووە چالاكی مێشكی مرۆڤ لەچاو كاتەكانیتر بەهێزترە و چالاكترە، موولوولەكانی مێشك بەشێوەیەكی نوورانی لەنێو تیشكەكەدا دەدەكەون.

ڕۆژنامەی (واشنتن پۆست) لەو بارەوە بڵاویكردەوە، ئەم لێكۆڵینەوەیە نهێنییەكانی مێشكی مرۆڤ ئاشكرا دەكات،

ڕۆژنامەی (ساینس) وێڕای تەئكیدكردنەوە لە لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پەیوەندییەكی تەواو لەنێوان ئایین و زانستدا هەیە.

زۆرترین بینراو