چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

هەواڵی / 7/9/2019 439 جار بینراوە

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌ ؟
موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

شه‌ن پرێس :
زۆرجار باس له‌ سوده‌كانی هه‌نگوین و دارچین كراوه‌و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان، به‌ڵام ره‌نگه‌ كه‌م گرنگی به‌ سوده‌كانی ئه‌م ماده‌ خۆراكیه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ درابێت.

لێره‌دا باس له‌ سوده‌كانی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ین:


ـ تێكه‌ڵ كردنی هه‌نگوین و دارچین و لێدانی له‌سه‌ر شوێنی ئازار ددان یان جومگه‌كان به‌سوده‌.

ـ هه‌ویری هه‌نگوین و دارچین و زه‌یتی زه‌یتون بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵوه‌رینی قژ به‌سوده‌.

ـ غازات و ئاوسانی گه‌ده‌ به‌ خواردنی تێكه‌ڵه‌ی هه‌نگوین و دارچین چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

ـ تێكه‌ڵ كردنی هه‌نگوین و دارچین له‌گه‌ڵ چای بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن بۆ 10% كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

ـ له‌ كاتی هه‌ڵامه‌ت و سه‌رمابوون بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ. رۆژانه‌ 3 جار هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌ بخۆن تا كۆكه‌تان نه‌مێنێت.

ـ به‌ مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێش به‌یانیان له‌ خورێنی كوپێك تێكه‌ڵه‌ی ئاوی گه‌رم و هه‌نگوین و دارچین بخۆنه‌وه‌.

ـ هه‌نگوین و دارچین سیستمی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن.

ـ ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ پێست جوان و گه‌شاوه‌ ده‌كات و رێگه له‌ پیری روخسار ده‌گرێت.


چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌


پێگه‌ى (healthycures) بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين ده‌توانێت رێگه‌ له‌ تووشبوون به‌ سێ نه‌خۆشى بگرێت و كێشى جه‌سته‌ دابه‌زێنێت.

نه‌خۆشييه‌كان:

1-هه‌وكردنى زراو: دوو كه‌وچك له‌ هاڕاوه‌ى دارچين له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوينى سپى تێكه‌ڵ بكه‌ و بيكه‌ره‌ كوپێكى ئاوى شلتێن و رۆژانه‌ به‌كارى بهێنه‌ و ئه‌و گيراوه‌يه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى له‌ هه‌وكردن و په‌كترياى زراو رزگارت ده‌كات.

2-رێكخستنى كۆليسترۆڵى خوێن: رۆژانه‌ به‌ رێژه‌ى له‌ سه‌دا 10 تێكه‌ڵه‌ى هه‌نگوين و دارچينى ئاستى رێژه‌ى كۆليسترۆڵ له‌ خوێندا رێكده‌خات. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌كارى بهێنيت رێژه‌ى كۆليسترۆڵى به‌سوود له‌ خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش سوودى ده‌بێت بۆ به‌هێزكردن و چالاككردنى دڵ.

3-چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى درێژخايه‌نى جومگه‌كان: خواردنه‌وه‌ى كوپێكى گه‌رمى هه‌نگوين و دارچينى له‌ به‌يانى و ئێواره‌دا وه‌ك چاره‌سه‌رێكى به‌هێزه‌ بۆ هه‌وكردنى جومگه‌كان و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بيت له‌سه‌رى به‌ شێوه‌يه‌كى يه‌كجاره‌كى كۆتايى به‌و نه‌خۆشييه‌ دێت.

دارچين و هه‌نگوين كێش داده‌به‌زێنن: باشترين ده‌رمان بۆ دابه‌زاندن و له‌ناوبردنى چه‌ورى ورگ و رێگرتن له‌ دوورباره‌ گه‌شه‌كردنه‌وه‌ى و نه‌هێشتنى كه‌رش خواردنه‌وه‌ى گيراوه‌ى دارچين و هه‌نگوينه‌. به‌ تايبه‌تى ئه‌گه‌ر بێت و كه‌مێك ئاوى ليمۆى تازه‌ى تێكه‌ڵ بكه‌يت.




زۆرترین بینراو