به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای زیره‌کی له‌ رێگه‌ی ماسی خواردنه‌وه‌

هەواڵی / 7/9/2019 217 جار بینراوە

به‌رزکردنه‌وه‌ی توانای زیره‌کی له‌ رێگه‌ی ماسی خواردنه‌وه‌

شه‌ن پرێس :
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى سویدى ئاشكراى كرد خواردنى ماسى به‌شێوه‌یه‌كى ڕێك و پێك توانایی زیره‌كى له‌لایه‌ن هه‌رزه‌كارانه‌وه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ .
لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ته‌مه‌نى 15 ساڵیدان و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ یه‌ك جار ماسی ده‌خۆن ، ئه‌وا كاتێك ته‌مه‌نیان ده‌گاته‌ 18 ساڵی توانایی ناسینه‌وه‌و زیره‌كیان زۆر به‌هێز ده‌بێت ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى ماسی ناخۆن

هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ژه‌مێكى خواردنى ماسی ڕێژه‌ى زیره‌كى قسه‌كردن و دووباره‌كردنه‌وه‌ى وته‌كان به‌ ڕێژه‌ى 6% به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .
پرۆفیسۆر كه‌خیل تورین له‌ ئه‌كادیمیاى ساهلگرینسكاى زانكۆى گۆتنبرگ له‌ سوید ده‌لێت" په‌یوه‌ندیه‌كى ئاشكرا له‌ نێوان خواردنى ماسی و به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى زیره‌كى له‌ڵایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، كه‌ به‌ڵایه‌نى كه‌مه‌وه‌ هه‌فتانه‌ یه‌ك جار ماسی ده‌خۆن .
توێژه‌ران له‌ كۆتایی لێكۆلینه‌وه‌كه‌یاند ڕایانگه‌یاند ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له‌ نێوان خواردنى ماسی و چاڵاك كردنى توانى ناسینه‌وه‌دا هه‌یه‌ به‌ته‌واوه‌تى زانراوه‌ نییه‌ ، به‌لام بۆچونه‌كان واى بۆ ده‌چن كه‌ سوودو گرنگى ماسی به‌هۆی ئه‌و ترشه‌ چه‌وریه‌یه‌ كه‌ له‌ ماسیدا هه‌یه

زۆرترین بینراو