#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

لە هیندستان ژنێکی 73 ساڵ دووانەیەکی کچی هێنایە دنیاوە

هەواڵی / 6/9/2019 234 جار بینراوە

لە هیندستان ژنێکی 73 ساڵ دووانەیەکی کچی هێنایە دنیاوە .

 

لە هیندستان ژنێکی تەمەن 73 ساڵ کە هاوسەرەکەشی تەمەنی 82 ساڵە دووانەیەکی کچی بووە و دوای ڕۆژێکیش لە هاتنە دنیای منداڵەکانیان، پیاوە تەمەن 82 ساڵانەکە جەڵدەی مێشک لێیداوە و لە نەخۆشخانەیە.

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی بەڕیتانی، ژنەکە بە بەڕێگەی منداڵی بلووری لە گوندێکی ڕۆژئاوای هیندستان دووانەکەی بووە و یەکەمجاریشە دەبێتە دایک.

ژنەکە ناوی “مانگایاما یاراماتی”یە و هاوسەرەکەشی ناوی “ماسیتاراما ڕاجارائۆ”یە، پێشتر چەندین جار سەردانی پزیشکیان کردووە بەڵام منداڵیان نەبووە، ئێستا دوای هەوڵدانێکی زۆر توانیویانە ببنە خاوەنی دوو کچ، پزیشکەکان دەڵێن تەندروستی دایکەکە و دوو منداڵەکەش جێگیرە.

ژنە تەمەن 73 ساڵەکە ڕایگەیاندووە: ” خۆم و هاوسەرە 82 ساڵەکەم هەمووکات ئارەزووی هەبوونی منداڵێکمان دەکرد، بەڵام تا ئەم تەمەنە پێی نەگەشتین، من لە گوندەکەماندا بە ژنە بێ منداڵەکە ناوبانگم دەرکردبوو”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان چەندین جار هەوڵیانداوە و سەردانی چەندین پزیشکیان کردووە بۆ ئەوەی منداڵیان ببێت، بۆیە ئێستا خۆشترین کاتی ژیانی ئەوانە.

ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ژنەکەیە، ڕۆژێک لە دوای هاتنە دنیای منداڵەکانی هاوسەرەکەی جەڵتەی مێشک لێی داوە و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە.

پێش ئەوەی جەڵدە لێی بدات، ڕاجائۆی تەمەن 82 ساڵ وتبووی: “ئێمە زۆر خۆشحاڵین بەوەی بووینەتە خاوەنی منداڵ”.

جێی ئاماژەیە، پێشتریش لە ساڵی 2016 ژنێکی دیکەی خەڵکی هیندستان بە ناوی “نام دالیندەر” لە تەمەنی 70 ساڵیدا منداڵێكی کوڕی بوو.

 

 


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو