ئەگەر دەتەوێت دڵی هاوسەرەکەت خۆش بكەیت بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكە

هەواڵی / 4/9/2019 703 جار بینراوە

ئەگەر دەتەوێت دڵی هاوسەرەکەت خۆش بكەیت بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵ بكە

 

شه‌ن پرێس :

هەموو پیاوێك كاتێك هاوسەرگیری دەكات، ئامانجی ئەوەیە دڵی هاوسەرەكەی خۆش بكات، دڵخۆش كردنی ژن سەلیقەی دەوێت و هەندێك پیاو ئەو سەلیقەیەیان نییە و نازانن چیبكەن.

ئەمانە هەندێك ڕەفتاری ئاسانن كە هەموو پیاوێك دەتوانێت لەگەڵ ژنەكەیدا بیكات و دڵی خۆش بكات

❶ ئەگەر ژنەكەت نەخۆش كەوت لە كارەكەت مۆڵەت وەرگرە و لەماڵەوە لەلای بمێنەرەوە و ئاگاداریبە.
❷ ڕێز لە دایك و باوكی بگرە و لەناو كەسوكارەكەتدا گرنگییان پێبدە.
❸ كاتێك ژنەكەت لەدەرەوە گەڕایەوە بۆماڵەوە و دەرگات لێكردەوە، پێبكەنە و پێی بڵی دڵخۆشی بە بینینی.
❹ لە هەفتەیەكدا ڕۆژێك بەیەكەوە بێ‌ ئەوەی منداڵ لەگەڵ خۆتان ببەن لەگەڵ ژنەكەت بڕۆ دەرەوە و مۆبایلەكەشت بكوژێنەرەوە بۆئەوەی مەشغوڵت نەكات.
❺ ژنەكەت بە هیچ كەسێك بەراورد مەكە بەتایبەتی بە دایكت یان كچێك لەشوێنی كارەكەت.
❻ كاتێك لەخەو هەڵدەستی باوەشی پیادا بكە وەكو چۆن باوەش بە منداڵدا دەكەیت.
❼ سوپاسگوزاری بۆدەربڕە لەبەرچاوی دایك و باوك و كەسەكانتدا بۆ باشی هەڵسوكەوت و پاكی لەگەڵتدا.
❽ نرخ بۆ ئەو كارانەی دابنێ‌ كە بەدرێژایی ڕۆژ لە ماڵەكەدا دەیكات و هیلاك دەبێت .
❾ پارەی بدەرێ‌ بۆئەوەی ئەو شتانەی ئارەزووی لێیەتی بیانكڕێ‌ تەنانەت ئەگەر كاریشی نەبوو.
❿ پێی بڵی شێتت كردم جلەكانت زۆر جوانە ئەو هەموو نازداری و جوانییە چییە.
❤ بەهەموو شێوەیەک لە هەوڵی دەربڕینی هەست و خۆشەویستی و ڕۆمانسی بە لەگەڵی قسەت خۆش بێت لە گەڵ هاوسەرەکەت و نەرم و نیان و کراوە بە لە گەڵ هاوسەرەکەت و ڕەزیل و دڵ پیس مەبە لە گەڵ هاوسەرەکەت
❤ زۆر گرنگی بە کاری سەرجێی وواتە سێکسی بدە لە گەڵ هاوسەرەکەت بە لایەنی کەم هەفتەی چوار جار سێکس بکە لە گەڵ هاوسەرەکەت وە دڵی یەکتر خۆش بکەن
چونکە بڵێـــین و نەڵێــین سێکس پەیوەندی خۆشەویسی نێوان هاوسەران زیاتر دەکات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە هیوام ئەم ڕێنماییانە سوودی بۆ گشت هاوسەران هەبێت

زۆرترین بینراو