#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

هه‌ندێ له‌ ئه‌حكام و هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی نوێژ: حوكمی خوێندنی دوعای (الاستفتاح)

هەواڵی / 4/9/2019 247 جار بینراوە

هه‌ندێ له‌ ئه‌حكام و هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی نوێژ: حوكمی خوێندنی دوعای (الاستفتاح)


دوعای ئیستیفتاح بریتییه‌ له‌و دوعایه‌ی كه‌ پاش ته‌كبیره‌ی ئیحرام و نوێژدابه‌ستن ده‌خوێنرێته‌وه‌ وئه‌نجامدانی سوننه‌ته‌ و موسته‌حه‌ببه‌، ئه‌گه‌ریش كه‌سێك له‌ بیری بچێت یان نه‌یكات نوێژه‌كه‌ی هیچ كێشه‌و عه‌یبێكی تێدا نییه‌، به‌ڵام بكرێت باشتره‌ و سوننه‌ته‌ و خێری زۆرتره‌، استفتاح چه‌ند شێوازیكی سه‌حیحی هه‌یه‌ له‌ سوننه‌تدا هه‌موویان درووسته‌ بخوێنرێن، بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه‌: (اللهم باعد بيني وبين خطاياي، كما باعدت بين المشرق المغرب، اللهم نقني من خطاياي كما ينقى الثوب الأبيض من الدنس، اللهم اغسلني من خطاياي بالثلج والماء والبرد) البخاري (744) ، ومسلم (598).
هه‌روه‌ها (سبحانك اللهم وبحمدك، وتبارك اسمك، وتعالى جدك، ولا إله غيرك).أبوداود (776) ، والترمذي (243).
به‌ڵام ئه‌و دوعای كه‌ (به‌ وجهت وجهي للذي فطر السموات والارض حنیفا..) ده‌ستی پێكردووه‌ ابن القیم له‌ " زاد المعاد " (1/196) فه‌رموویه‌تی ئه‌وه‌ زیاتر له‌ شه‌ونوێژدا خوێندوویه‌تی به‌تایبه‌ت نه‌ك له‌ هه‌موو نوێژێكدا به‌ گشتی.
گرنگه‌ بوترێت نوێژخوێن بۆی هه‌یه‌ هه‌ر دوعایه‌ك له‌وانه‌ بخوێنیت ئه‌گه‌ر سه‌حیح بێت، به‌ڵام نابێت زیاتر له‌ دوعایه‌ك كۆبكاته‌وه‌ پێكه‌وه‌ له‌ یه‌ك نوێژدا
ئه‌وه‌شی كه‌ ابن تیمیة و السعدي و ابن باز و ابن عثیمین هه‌ڵیانبژاردووه‌ له‌م باره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ نۆره‌ بكرێت له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دوعایانه‌ی كه‌ جیگیر بوونه‌و سه‌حیحن له‌ استفتاح دا، واته‌ جارێك ئه‌مه‌ بخوینرێت و جارێك یه‌كیكی تر..
بڕوانه‌: " زاد المعاد " لابن القيم رحمه الله (1/195-199) ، و " صفة صلاة النبي صلى الله عليه وسلم " للشيخ الألباني رحمه الله (ص/91-94) به‌ نه‌قڵ كردن له‌ شیخ محمد صالح المنجد.
هه‌روه‌ها: الدرر السنیة/ الموسوعة الفقهیة. حكم دعاء الاستفتاح.
إحسان برهان الدین


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو