#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

بـه‌م ڕێـگـایـانـه‌ چـاره‌سـه‌ری‌ (قــــه‌بــــزی‌) بـكـه‌

هەواڵی / 3/9/2019 381 جار بینراوە

بـه‌م ڕێـگـایـانـه‌ چـاره‌سـه‌ری‌ (قــــه‌بــــزی‌) بـكـه‌
 
شه‌ن پرێس:
قه‌بزی‌ یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشی و حاڵه‌تانه‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكانێكی‌ زۆر به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن, ئه‌وه‌ش به‌ دروستبوونی‌ گرفتێك له‌ سیستمی‌ هه‌رس و به‌ زه‌حمه‌ت پیسایی كردنه‌ ده‌ره‌وه‌ دروست ده‌بێت, كه‌ زۆرینه‌ی‌ جاره‌كان ئازار و هه‌وكردنیشی له‌گه‌ڵدایه‌.
پزیشكانیش ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌بزی‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌ین:


1/ ڕۆژانه‌ لانی‌ كه‌م (2) لیتر ئاو بخۆینه‌وه‌.
2/ بڕێكی‌ زۆر باش له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌هاته‌ فرێشه‌كان بخۆین.
3/ ئه‌نجامدانی‌ وه‌رزشی ڕۆژانه‌.
4/ كه‌متر دانیشتن و هه‌وڵ‌ بدرێت پیاده‌ڕۆیی زۆر بكرێت, كه‌ له‌ نیو كاتژمێر كه‌متر نه‌بێت له‌ ڕۆژێكدا.
5/ پێویسته‌ زیاتر ئه‌و خۆراكانه‌ بخورێت كه‌ به‌ ڕیشاڵه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن.
6/ له‌كاتی‌ هاتنی‌ پیسایی نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆت دوا بخه‌یت و ئه‌بێ‌ زوو بچیته‌ ته‌والێت.
7/ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ قه‌بز بوونت.
8/ پێویسته‌ خۆت به‌ دووربگریت له‌ خـواردنه‌وه‌ی‌ چا و قاوه‌ و ئه‌و خـواردنه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ كافایین.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو