#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

چیرۆکى ئەو پیاوەى بەهۆى دزینى 50 دۆلاره‌وه‌ له‌زینداندا پیربوو

هەواڵی / 31/8/2019 326 جار بینراوە

چیرۆکى ئەو پیاوەى بەهۆى دزینى 50 دۆلاره‌وه‌ له‌زینداندا پیربوو

 

پیاوێک لە ئەمریکا، به‌هۆى دزینى 50 دۆلاره‌وه‌ له ‌ته‌مه‌نیى 22 ساڵى خرایه‌ زیندانه‌وه‌ و له ‌ته‌مه‌نى 58 ساڵیدا ئازاد كرا.

36  ساڵ بەر لە ئێستا دادگاى ئه‌مریكا سزاى زیندانیكردنى به‌سه‌ر گه‌نجێكدا به‌تۆمه‌تى دزینى 50 دۆلار سه‌پاند و له‌ بیسته‌كانى ته‌مه‌نیدا خرایه‌ زیندانه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى په‌نجا ساڵى ته‌مه‌نى تێپه‌ڕاند ئازاد كرا.

ئه‌ڵڤن كینارد ساڵى 1983 سزاكه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و سزایه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ى كردبووى دروست نه‌بوو، به‌ڵام یاساییەکى تایبەت کە به‌شێكه‌ له‌ ستراتیژیه‌تى وه‌زاره‌تى دادى ئه‌مریكا بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى توندوتیژى و له‌ویلایه‌تى ئه‌لباما، ئەڵڤنى ڕەش پێستى گرتەوە.

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ڕیتانى، ئه‌و گه‌نجه‌ ئه‌مریكییه‌ 36 ساڵ پێش ئێستا كه‌ ته‌مه‌نى 22 ساڵان بووه،‌ 50 دۆلارى له‌ نانه‌وایه‌ك دزیوه‌ و دواتر تۆمه‌تى دزیكردنى پله‌ یه‌كى دراوه‌ته‌ پاڵ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سزاى به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

له ‌مانگى ئابى ئه‌مساڵدا و پاش بەسەر بردنى 36 ساڵى تەمەنى له‌زینداندا، دادگاى ویلایه‌تى ئه‌لباما بڕیارى ئازادكردنى بۆ ئەڵڤن دەرکر، ئەوەش دواى ته‌واوكردنى ماوه‌ یاساییه‌كه‌ى له ‌زینداندا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پاتریشیان جۆنز خوشکەزاى ئه‌ڵڤن به ‌میدیاكانى ئەمریکاى وتوە: “هه‌موومان خۆشحاڵین به‌ ئازاد كردنى خاڵمان، هه‌موومان ده‌گرین، له‌و كاته‌وه‌ى كه‌ زیندانى كراوه‌ هه‌ر باسى ئازادبوونى ده‌كه‌ین بیست ساڵه‌ نازانم زیاتره‌”.

پێشتر ئه‌ڵڤن كارى دارتاشى و كرێكارى كردووه‌ و به‌كچه‌ خوشكه‌كه‌شى وتوه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت كارى دارتاشى بكاته‌وه‌، لەوبارەیەوە جۆن ڕایگه‌یاندووه‌: “خاڵم ده‌یه‌وێت كارێكى ده‌ستبكه‌وێت و خۆى پێبژێنیت به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ش پشتیوانى ده‌كه‌ین”.

كارلا كراودرى، پارێزه‌رى ئەڵڤن، به ‌میدیاكانى ڕاگه‌یاندووه‌، كینارد توشى هه‌ستێكى سه‌یر بووه‌ دواى ده‌ركردنى بڕیارى ئازادكردنى، چونكه‌ ئه‌و گومانه‌ى له‌لادروستبوه‌ تا كۆتایى ته‌مه‌نى هه‌ر له‌زینداندا ده‌بێت.

كارلا وتوشیه‌تى، به‌ درێژاى ئه‌و ماوه‌یه‌ى ئه‌ڵڤن له‌زینداندا بووه،‌ خێزانه‌كه‌ى ده‌ستیان لێ به‌رنه‌داوه‌ و لێوه‌ى نزیك بوون و پشتیوانیان كردووه‌.

پارێزه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، سه‌دان كه‌سى تر له‌ زیندانه‌كانى ئه‌لبامادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و كه‌یسه‌كه‌شیان وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌ڵڤن وایە، تا ئێستاش تێایدا ماونه‌ته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى پارێزه‌ریان نییه‌.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو