#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

ئایا ژنان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌ دا دووگیان ده‌بن؟

هەواڵی / 30/8/2019 862 جار بینراوە

ئایا ژنان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌ دا دووگیان ده‌بن؟


شه‌ن پرێس :
به‌ پێی لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ لایه‌ن په‌یمانگای ته‌ندروستی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ریده‌خات كه‌ ژنان له‌ كاتی حه‌یزیشدا ده‌توانن خانه‌ی هێلكه‌ دروست بكه‌ن و سكیان پڕبێت.
هه‌ر له‌و لێكۆڵینه‌وه‌دا ئه‌وه‌ش وتراوه‌ كه‌ چانسی سكپڕبوون له‌ ژناندا هه‌میشه‌ ئاماده‌یه‌ و بزر نابێت. پسپۆڕان ده‌ڵێن كه‌ تۆوی پیاو بۆ ماوه‌ی 3-5 ڕۆژ ده‌توانێت له‌ گیانی ئافره‌تدا بمینێته‌وه‌، بۆیه‌ ژنانیش ده‌توانین دووگیان بن له‌هه‌ركاتێكدا بێت.
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی 3-5 رۆژ پیش حه‌یز و 3 رۆژ له‌ پاش حه‌یز به‌ پیت ترین ماوه‌ داده‌نرێت كه‌ ژن تێیدا سك پربیت. هه‌روه‌ها سوری مانگانه‌ی ژنان كه‌ 28 رۆژ ده‌خایه‌نێت وه‌ یه‌كه‌م رۆژی حه‌یز به‌ 1 ه‌م رۆژی سوڕه‌كه‌ ده‌ژمیریت، بۆیه‌ ده‌وتریت كه‌ 10-17 به‌پیت ترین رۆژن كه‌ ژنان هیلكه‌ی تیدا دروست بكه‌ن، ههر بۆیه‌ شاره‌زایان ده‌لین گه‌ر ژنان بیانه‌ویت خۆیان له‌ سكپربوون بپاریزن ئه‌وا با له‌ 13-17 رۆژانی سوریاندا خۆیان له‌ جوتبوون بپاریزن.
بۆیه‌ له‌ كۆتایدا ده‌توانین بلیین كه‌ حه‌یز هیچ گه‌ره‌نتی نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ژنان تییدا سكپڕنه‌بن و دووگیان نه‌بن.

سه‌رچاوه‌ : گۆڤاری خود .

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو