#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

فه‌یسبوك دروشمی "خۆڕاییه‌ و بۆ هه‌میشه‌ به‌خۆڕایی ده‌مێنێته‌وه‌" لاده‌بات

هەواڵی / 28/8/2019 218 جار بینراوە

فه‌یسبوك دروشمی "خۆڕاییه‌ و بۆ هه‌میشه‌ به‌خۆڕایی ده‌مێنێته‌وه‌" لاده‌بات


تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك كه‌ به‌دروشمی ئه‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ تۆڕێكی به‌ خۆڕاییه‌ كاتێك له‌ماوه‌ی رابردوودا ده‌تویست هه‌ژمارێك بكه‌یته‌وه‌ راسته‌خۆ دروشمی "خۆڕاییه‌ و بۆ هه‌میشه‌ به‌خۆڕایی ده‌مێنێته‌وه‌" به‌رچاو ده‌كه‌وت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و له‌م مانگه‌دا ئه‌و دروشمه‌ گۆڕاوه‌.

لابردنی ئه‌و دروشمه‌ی فه‌یسبوك و گۆڕینی، نیگه‌رانی‌ بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه‌ دروستكردووه‌، ئاخۆ زه‌به‌لاحه‌ شینه‌كه‌ نیازی‌ ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌كارهێنانی‌ تۆڕه‌كه‌ ناچار به‌ پێدانی بڕه‌ پاره‌یه‌ك بكات یان نا.

له‌ ئێستادا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تری‌ داناوه‌ و نوسراوه‌ "خێرا و ئاسانه‌" و ئه‌م گۆڕانكارییه‌ش له‌م مانگه‌دا كراوه‌.

تاوه‌كو ئێستا تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی‌ لابردنی دروشمه‌كه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك به‌ جێگیری مابۆوه‌.

خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو