#هێرشی تۆركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

ئایەتێک حەق وایە بمان وەستێنێ

هەواڵی / 28/8/2019 273 جار بینراوە

ئایەتێک حەق وایە بمان وەستێنێ

مامۆستا حسن شەمێرانی

ئازیزان:بەردەوام لەبیری ئەوەدام شتێکتان بۆ بنوسم سوودی لێ وەرگرن بۆ دنیاو دواڕۆژتان،ئەڵبەتە پێش ئێوەی بەڕێز ئامۆژگاریە بۆخۆم،بەڕێزان:هەموو دیومانە کاتێ هەواڵ دەزانین کامێرای چاودێری هات و چۆ لەپێشمانایە،بەپەلە خێرای سەیارەکەمان کەم ئەکەینەوە و بە شێوەیە لێ ئەخوڕین کە یاسای هات و چۆ بۆی دیاری کردوین،چونکە ئەزانین غەرامەمان ئەکەن و زەرەر ئەکەین، جا ئازیزان:ئەو ئایەتەی ئەفەرموێ(مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ)واتە مرۆڤ هەر ووشەیەک لەدەمی دەربێ چاودێر(واتە ملائکە) حازرە و بە قەڵەم و نامەو کامێراوە ئەینوسن و تۆماری ئەکەن،دەی هەق وانیە ئەو قسانەی ئەیکەین ،ئەو وەڵامانەی ئەیدەینەوە ئەو کۆمێنتانەی ئەینوسین،ئەو شایەتیانەی ئەیدەین ئەو چپە و قسە نهێنیانەی بە دزیەوە ئەیکەین،هەموو شتەکانی لەم دونیادا هەڵوێستەیەک بکەین و بیری تیا بکەینەوە و لەسەی بوەستین ئەگەر زانیمان هەموو سبەینێ لە خزمەت خوای گەورە لە قیامەت بۆمان لێ ئەدرێتەوە ، شتێ نەڵێین و نەیکەین و نەینوسین کامێرای چاودێری تۆماری کات و زەرەری تیا بکەین خوازیارم خۆمان توشی غەرامەی قیامەت نەکەین.

خـێـزان

ژنێك 15 ساڵە تەڵاق دراوە و لەگەڵ مێردەكەی دەژی

تەڵاقی سێ، مەلا و یاسا هاوڕا دەكات

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

سوودەکانی خوێن بەخشین چییە ؟

پێویستە پێش هەر خوێن بەخشینیک پشکنین بکەیت