#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

په‌رله‌مانتارێك: کورد 30 بۆ 40 پۆست له‌ده‌ست دەدات به‌هۆى په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى

هەواڵی / 21/8/2019 81 جار بینراوە

ده‌بێت هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه‌ رێککه‌وتن
په‌رله‌مانتارێك: کورد 30 بۆ 40 پۆست له‌ده‌ست دەدات به‌هۆى په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى

شه‌ن پرێس:
ئه‌ندامێکى کورد له‌ لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق هۆشداریدا له‌ئه‌گه‌رى له‌ده‌ستدانى 30 بۆ 40 پۆستى پشکى کورد عێراق، به‌هۆى په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بوونى هه‌ماهه‌نگى نێوان لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه‌.

 له‌دواى ده‌نگدان به‌ حکومه‌تى نوێی عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌مانگى ئۆکتۆبەری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، هێشتا پۆستى بریکارو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى و باڵیۆزه‌کان له‌عێراق پڕنه‌کراونه‌ته‌وه‌.

 ژماره‌ى ئه‌و پۆستانه‌ به‌ نزیکه‌ى سێ هه‌زار پۆست داده‌نرێت، که‌پشکى کورد تێیدا به‌ 400 پۆست دیاریکراوه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ یه‌کێک له‌و پۆستانه‌ پڕنه‌کراونه‌ته‌وه‌ و فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کانیش هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کیان نییه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پشکى کورد له‌و پۆستانه‌.

 جه‌مال کۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پشکى یه‌کگرتوو له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ ‌هاوڵاتى رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند هه‌وڵێکیانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کان له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگ بن، تا سیناریۆى ململانێ له‌سه‌ر پۆسته‌کانى به‌غدا وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌م کابینه‌ نوێیه‌دا روویدا دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌کان بێئه‌نجام بوون تائێستا.

 وتیشى «هۆکارى بێ ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کان ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا پارتى و یه‌کێتى سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌که‌یان خۆى بچێته‌ دانوستانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌کان، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورد له‌و ژماره‌یه‌ که‌متر پۆست وه‌ربگرێت که‌ بۆى دیاریکراوه‌«.

 به‌وته‌ى جه‌مال کۆچه‌ر، له‌کۆى ئه‌و 400 پۆسته‌، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ کورد 30 بۆ 40 پۆست که‌متر وه‌ربگرێت، به‌وپێیه‌ى هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌نێوان فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کاندا نییه‌، هه‌روه‌ک چۆن له‌مه‌سه‌له‌ى پۆسته‌کانى دیکه‌دا کورد هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کى نه‌بوو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌پشکى کورد له‌وه‌زیره‌کان که‌مبووه‌ و له‌جیاتى چوار وه‌زاره‌ت کورد سێ وه‌زاره‌تى به‌رکه‌وت.

 دواى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له‌ساڵى رابردوودا ململانێیه‌کى توند له‌نێوان پارتى و یه‌کێتیدا سه‌ریهه‌ڵدا له‌سه‌ر پشکه‌کانى کورد له‌به‌غدا، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمارو وه‌زاره‌تى دادى عێراق، که‌دواتر له‌پرسى سه‌رۆک کۆماردا به‌قازانجى یه‌کێتى شکایه‌وه‌، ئه‌و ململانێیه‌ تائیستاش به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر باڵیۆزو بریکارو به‌ڕێوه‌به‌رە گشتییه‌کان.

 جه‌مال کۆچه‌ر به‌پێویستى زانى کورد یه‌کده‌نگ و یه‌کهه‌ڵوێست بێت و پێکه‌وه‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌و پۆستانه‌ بکه‌ن، تا پشکه‌کانى کورد زیانى به‌رنه‌که‌وێت، به‌ڵام وتى له‌ئێستادا هیوایه‌ک نییه‌ بۆ ئه‌و یه‌کده‌نگییه‌.

کێشه‌ى نه‌وت

له‌باره‌ى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غداوه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق پێیوایه‌ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناکۆکییه‌کان مه‌حاڵه‌ رێککه‌وتن بکرێت، چونکه‌ به‌شێک له‌ناکۆکییه‌کان په‌یوه‌ندى به‌ململانێی نفوزو شتى دیکه‌وه‌ هه‌یه‌.

وتیشى «به‌ڵام ده‌کرێت له‌سه‌ر پرسی نه‌وت و راده‌ستکردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ به‌به‌غدا، پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان بگه‌نه‌ ئه‌نجام».

به‌پێی یاساى بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق که‌ که‌متر له‌چوار مانگى ماوه‌ بۆ کارکردن پێی، ده‌بێت هه‌رێمى کوردستان رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بکات، له‌به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنى ته‌واوى شایسته‌ داراییه‌کانى که‌ زیاتره‌ له‌ 10 ترلیۆن دینار. به‌ڵام یاساکه‌ به‌غداى پابه‌ندکردووه‌ به‌ ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وتیش راده‌ست نه‌کات.

حکومه‌تى به‌غدا تائێستا بڕه‌ پاره‌ى تایبه‌ت به‌موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى ناردووه‌، به‌ڵام هه‌رێم نه‌وتى راده‌ستنه‌کردووه‌، ئه‌وه‌ش کێشه‌کانى نێوانیانى زیاتر کردووه‌.

هه‌ردوو حکومه‌ت له‌م ماوه‌یەى دواییدا چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان کردو لیژنه‌ى هاوبه‌شیان پێکهێناوه‌ بۆ گه‌شتن به‌چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر خاڵه‌ ناکۆکه‌کان، به‌ڵام هێشتا هیچ ئه‌نجامێک دیار نییه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق پێش جه‌ژنى قوربان جه‌ختى له‌چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان کردبووه‌وه‌ به‌گفتوگۆ، دڵنیایشى دابوو که‌ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نابڕن.

جه‌مال کۆچه‌ر وتى «ده‌بێت هه‌ردوولا بگه‌نه‌ رێککه‌وتن، چونکه‌ کات زۆرى نه‌ماوه‌، لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانى به‌غداش فشاریان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى دروستکردووه‌، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه‌ رێککه‌وتن له‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتوودا قورسه‌ پشکى کوردو پاره‌ى تایبه‌ت به‌موچه‌ وه‌کو ئه‌مساڵ جێگه‌ى بکرێته‌وه‌«.

وتیشى «له‌ڕووى کردارییه‌وه‌ ئه‌وه‌ ته‌واوه‌ که‌ هه‌رێم نه‌وتى راده‌ستنه‌کردووه‌و به‌غداش پاره‌ى ناردووه‌، پێویسته‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت پێش کۆتایی هاتنى ئه‌مساڵ که‌ واده‌ى کارکردن به‌یاساى بودجه‌ کۆتایی دێت».

هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا جه‌خت له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌گفتوگۆ ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام کێشه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ که‌ به‌و پاره‌یه‌ى به‌غد ره‌وانه‌ى ده‌کات ناتوانێت کۆى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابین بکات، قه‌رزى کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانیش کێشه‌یه‌کى دیکه‌ى بۆ دروستکردووه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌ دانوستانه‌کانیدا له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌و دوو پرسه‌ چاره‌سه‌ربکرێت پاشان نه‌وت راده‌ست بکات.

حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه‌ پێویستی به‌ نزیکه‌ى 900 ملیار دیناره‌ بۆ دابه‌شکردنى موچه‌ به‌بێ پاشه‌که‌وت، به‌ڵام به‌غدا مانگانه‌ 454 ملیار دینارى بۆ ده‌نێرێت، ئه‌وه‌ى دیکه‌ له‌ پاره‌ى فرۆشتنى نه‌وت دابین ده‌کات، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت به‌رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غدا کۆى پاره‌ى تایبه‌ت به‌موچه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت.

 کێشه‌ى پشکنه‌رە گشتییه‌کان

له‌به‌شێکى دیکه‌ى چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا جه‌مال کۆچه‌ر باسى له‌ کێشه‌ی نێوان په‌رله‌مان و حکومه‌تى عێراق کرد له‌باره‌ى دانانى پشکنره‌کانى گشتى و رایگه‌یاند، ئه‌و کێشه‌یه‌ هێشتا به‌چاره‌سه‌رنه‌کراوى ماوه‌ته‌وه‌.

جه‌مال کۆچه‌ر وتى «کێشه‌که‌ له‌وه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا که‌ حکومه‌ت به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان پشکنه‌رانى گشتى له‌وه‌زاره‌ته‌کان داناوه‌، په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت حکومه‌ت مافى ئه‌وه‌ى نییه‌ و ده‌بێت هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه‌و دواتر له‌په‌رله‌مان ده‌نگدانیان بۆ بکرێت».

وتیشى «پێشتر په‌رله‌مان پشکنه‌رانى گشتى لابردبوو به‌ڵام حکومه‌ت دایناونه‌ته‌وه‌، چاره‌سه‌ره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ حکومه‌ت هه‌ڵیانبوه‌شێنێته‌وه‌و دواتر له‌په‌رله‌مان بخرێنه‌ ده‌نگدانه‌وه‌«.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو