#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مه‌سروور بارزانی : ئه‌مه‌ كارتان بێت ، حکومەتێکی پڕ لە شکست چاوەڕوانی خەڵکی دەکات.

هەواڵی / 21/8/2019 456 جار بینراوە

لاهور شێخ جه‌نگی بۆ مه‌سروور بارزانی : حکومەتێکی پڕ لە شکست چاوەڕوانی خەڵکی دەکات.

شه‌ن پرێس :
لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ڕه‌خنه‌ی توند له‌ میدیاكانی پارتی ده‌گریت و به‌ تایبه‌ت میدیاكانی نزیك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت .

لاهور شێخ جه‌نگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوی كردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت : سوپاسی خاتوو ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەم کەوا منی چاڵێنچ کردوە کەنەمامێک بنێژم بۆ سەوزکردنی خاکی پیرۆزی کوردستان .

له‌ به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا ده‌لیت : بەڵام بەداخەوە میدیاکانی پارتی و بەتایبەتی نزیک لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕۆژێکە لەسۆشیال میدیاو ڕۆژنامەکانیان هێرشی ناڕەوا دەکەن .

ده‌شڵێت : دەمەوێت بە سەرۆکی حکومەت بڵێم ئەگەر ئەمە دەستپێکی کاری حکومەتداری ئێوەبێت دڵنیام حکومەتێکی پڕلەشکست ونەهامەت چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات.

 

لاهور شێخ جەنگی پەیامێك ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەكات لەبارەی كاریكاتێرێك كە میدیایەكی نزیك لە مەسرور بارزانی بڵاویكردووەتەوە


كاریكاتێرەكە ماڵپەڕی باس نیوز بڵاویكردووەتەوەو تێیدا لاهور شێخ جەنگی بە مەشخەڵێكی ئاگرەوە بەرەو ڕووی نەمامێك دەڕوات كە سەرۆكی پەرلەمان چاندوویەتی، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ گڕتێبەردانی.


ئەو كاریكاتێرە دوای ئەوە بڵاوكراوەتەوە كە ڕێواس فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان چاڵێنجی لاهور شێخ جەنگی كردووە بۆ چاندنی نەمامێك لە چوارچێوەی هەڵمەتی (دارێك بڕوێنەو شارێك سەوز بكە)، ئەو هەڵمەتە لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت‌و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم لە ناویاندا مەسرور بارزانی بەشدارییان تێدا كردووە.

خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو