#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

هه‌ڵوێست و مه‌وقیفی‌ ئیسلام چیه‌ به‌رامبه‌ر به‌كاری‌ خۆكوژی‌ ؟

هەواڵی / 21/8/2019 143 جار بینراوە

هه‌ڵوێست و مه‌وقیفی‌ ئیسلام چیه‌ به‌رامبه‌ر به‌كاری‌ خۆكوژی‌ ؟

شه‌ن پرێس :
پرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیسماعیل محمد قه‌ره‌نی‌ .
ئیسلام ئه‌و كاره‌ی‌ به‌قه‌ده‌غه‌ داناوه‌،به‌ڵكو پێویسته‌ موسڵمانان له‌ناو یه‌كدا،یه‌كه‌م جار له‌ ناحیه‌ی‌ ئه‌خلاق و خۆیان ڕێك خه‌ن و شه‌رعیه‌ت به‌ته‌واوی‌ جێ‌به‌جێ‌ بكه‌ن،هه‌رچی‌ حه‌رام و خراپه‌كاری‌ هه‌یه‌ له‌ناو خۆیان دا نه‌هێڵن،په‌یوه‌ندی‌ خۆیان له‌گه‌ڵ‌ شه‌رعیه‌ت ته‌واو پته‌و بكه‌ن وه‌ پاشان ئه‌گه‌ر یه‌كێك هات غه‌دری‌ لێ‌ كردن ئه‌و غه‌دره‌ قبوڵ‌ مه‌كه‌ن،
وه‌ئه‌گه‌ر توانیتان ئه‌وانه‌ ئه‌و غه‌دره‌ لاببه‌ن به‌قسه‌یێكی‌ خۆش و به‌شتێك ئه‌وه‌ باشتره‌،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستی‌ به‌وه‌ بوو شه‌ر بكه‌ن له‌و كاته‌ شه‌ر كردنه‌كه‌ به‌ واسته‌ی‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی‌ كه‌ خوا بۆ مرۆڤی‌ داناوه‌ به‌قه‌ده‌ر پێویستی‌ خۆیان به‌كاری‌ دێنن بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوژمنه‌كانی‌ خۆیان و خه‌ته‌ری‌ پێ‌ لاببه‌ن،به‌ڵام نابێ‌ مرۆڤ كارێكی‌ وابكات كه‌ مرۆڤی‌ به‌ری‌ تێدا بفه‌وتێ‌،
پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم)كاتێ‌ كه‌ سوپای‌ به‌ڕێ‌ ده‌كرد ده‌یفه‌رموو پێتان ده‌ڵێم داری‌ نه‌بڕین و ژن و منداڵ‌ و پیران نه‌كوژن،ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خواپه‌رستن له‌ په‌رستگاكانی‌ خۆیان نه‌یانكوژن،ئه‌و كه‌سه‌ بكوژن كه‌وا شه‌رتان له‌گه‌ڵ‌ ده‌كه‌ن،ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هه‌ڵات و رای‌ كرد له‌شه‌ره‌كان مه‌ی‌ كوژن،یه‌كێك كه‌ بریندار بوو مه‌یكوژن،به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ ئه‌و پیاوه‌ پاش ماوه‌یه‌كی‌ تر موسڵمان ده‌بێت،كاتێك كه‌ موسڵمان بوو ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ خێرێكی‌ گه‌وره‌تان پێ‌ ده‌گــات،
بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم)جارێكیان له‌یه‌ك له‌ هاوه‌ڵان پیاوێكی‌ كه‌وته‌ به‌رچاو بینی‌ حه‌وت كه‌سی‌ كوشتووه‌،ئه‌ویش هێرشی‌ كرده‌ سه‌ری‌ بیكوژێ‌ كابراكه‌ دیتی‌ ده‌كوژرێ‌ شه‌هاده‌ی‌ هێنا،هاوه‌ڵه‌كه‌ش ده‌ستی‌ خۆی‌ نه‌گێڕایه‌وه‌ و یه‌كسه‌ر كوشتی‌،كه‌هاتنه‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ریان گێڕایه‌وه‌(صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رمووی‌ ئێوه‌ چی‌ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ‌ (لا اله الا الله) له‌ ڕۆژی‌ دوایی‌،هاوه‌ڵه‌كه‌ ووتی‌ له‌ ترسان بوو شه‌هاده‌ی‌ هێنابوو،پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووی‌ خۆ دڵت شه‌ق نه‌كردبوو كه‌وا له‌ ترسی‌ تۆ بوو یان بۆ خوای‌ نه‌بوو،كه‌وا بوو مرۆڤ له‌ كاتێكدا كه‌ ئیسلامه‌تی‌ به‌كارهێنا خۆی‌ ئاشكرا كرد كه‌ موسڵمانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ‌ بكوژرێت،وه‌ مرۆڤ كه‌ برینداریش بوو له‌ ئیسلاما یاسای‌ ئینسانیه‌ت زۆر زۆر به‌ قوه‌ته‌ بۆیه‌ خوای‌ گه‌وره‌ له‌قورئان ئه‌فه‌رمووی‌ یه‌كێك ئه‌گه‌ر نه‌فه‌رێكی‌ بیكوژێ‌ به‌بێ‌ حه‌ق و به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ فه‌سادی‌ كردبێ‌ وه‌ كو ئه‌وه‌ وایه‌ هه‌موو خه‌ڵكی‌ كوشت بێ‌،
وه‌ئه‌گه‌ر زیندووی‌ كرده‌وه‌ له‌ مردن رزگاری‌ كرد وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ هه‌موو خه‌ڵكی‌ رزگار كردووه‌ له‌ مردن،نه‌فسی‌ مرۆڤ له‌لای‌ خوا زۆر عه‌زیزه‌،له‌ ئیسلاما زۆر عه‌زیزه‌،یاسای‌ خوا بۆ مرۆڤ دانراوه‌ تاوه‌كو سنووری‌ مرۆڤایه‌تی‌ و منداڵ‌ بپارێزی‌ و جیاوازی‌ له‌ نێوانیان دا نه‌مێنێ‌.




خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو