#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

”خاڵێکی پڕۆژەیاسای چاکسازی بریتییە لە گۆڕینی کاری پەرلەمانتاری له‌ هەمیشەیی بۆ گرێبەست“

هەواڵی / 20/8/2019 194 جار بینراوە

دواجار پەرلەمان بڕیار لەسەر پڕۆژەیاساکە دەدات
”خاڵێکی پڕۆژەیاسای چاکسازی بریتییە لە گۆڕینی کاری پەرلەمانتاری له‌ هەمیشەیی بۆ گرێبەست“

شه‌ن پرێس:
جێگری سەرۆکی لێژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە بەپێی یەکێک لەو خاڵانەی پڕۆژەیاسای چاکسازی کە کاری لەسەر دەکرێت، کاری پەرلەمانتاری لە کارێکی هەمیشەییەوە بۆ گرێبەست دەگۆڕدرێت.

سه‌عید مسته‌فا ته‌ته‌رخان، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ده‌ستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، باس له‌ پڕۆژەی چاكسازی كراوه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای پشووی پەرلەمان، ”بڕیارە یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بێت".

تەتەرخان ڕوونی کردەوە کە داوا کراوە سەرۆکی فراکسیۆنەکان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەشداری لە هەموارکردنەوەی پڕۆژەیاساکەدا بکەن، چونکە پێشووتر ئه‌و پڕۆژەیە هاتووه‌ته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام گەڕێندراوەتەوە بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆیه‌ پێویستی به‌ پێداچوونه‌وه‌ هه‌یه‌".

بە گوتەی جێگری سەرۆکی لێژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژەیاساکە چەند خاڵێکی گرنگی تێدایە کە دیارترینیان، کەمکردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەکان، گۆڕینی کاری پەرلەمانتاری لە کارێکی هەمیشەییەوە بۆ گرێبەست و چەندان خاڵی دیکە، بەڵام دواجار پەرلەمان بڕیار لەسەر پڕۆژەیاساکە دەدات.

خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو