#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

جەلال جەوهەر: مستەفا سەید قادر بەربژێری گۆڕانە بۆ جێگری سەرۆكی هەرێمی کوردستان

هەواڵی / 19/8/2019 111 جار بینراوە

ناوه‌كه‌ی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم نێراوه‌
جەلال جەوهەر: مستەفا سەید قادر بەربژێری گۆڕانە بۆ جێگری سەرۆكی هەرێمی کوردستان

شه‌ن پرێس:
‎جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی راگەیاند، ناوی مستەفا سەید قادر وەك بەربژێری جێگری سەرۆكی هەرێمی کوردستان بۆ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان نێردراوە.

‎شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانیش راگەیاند: "ئەو بڕیارە دراوەتە دەست رێكخەری گشتیی و لە راگەیاندنەکانەوە بیستوومە كە ناوی مستەفا سەید قادر نێردراوە".

‎محەممەد تۆفیق رەحیم رایگەیەندبوو "ئەو تاكە بەربژێرە بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان".

‎محەممەد تۆفیق رەحیم بە رووداوی راگەیاند "بەڵێ ناوی مستەفا سەید قادر نێردراوە، هەرچەند من سیڤیم پێشكەشكردبوو پێویستبوو قسەم لەگەڵ بكرێت، بەڵام هیچ ئاگادار نەكراومەتەوە".

مستەفا قادر مستەفا عەزیز

- ساڵى 1958 لە قەڵادزێ لەدایکبووە
- پەیمانگەی کشتوکاڵی ھونەریی ئەبوغرێبی لە بەغدا تەواوکردوە
- ساڵى 1980 بووەتە پێشمەرگە
- لە ساڵى 1990 - 1991 زیندانی سیاسی بووە
- ئەندامى سەرکردایەتی و مەکتەبى سیاسى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بووە
- جێگری فەرماندەی گشتی هێزى پێشمەرگە بووە
- وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی بووە
- یەکێک لە دامەزرێنەرانى بزووتنەوەى گۆڕان
- رێکخەری ژووری کارگێڕی و دارایی بزووتنەوەى گۆڕان بووە
- لە کابینەى هەشتى حکومەتى هەرێمدا وەزیرى پێشمەرگە بووە
-  بەربژێری گۆڕانە بۆ جێگرى سەرۆکى هەرێمی کوردستان

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو