#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

حکومەتی هەرێم: داوا لە پەکەکە دەکەین چیتر زیان بە ھاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەگەیێنێت

هەواڵی / 19/8/2019 109 جار بینراوە

راگەیێندراوێكی بڵاوکردەوە
حکومەتی هەرێم: داوا لە پەکەکە دەکەین چیتر زیان بە ھاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەگەیێنێت

شه‌ن پرێس:

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا داوا لە حکومەتی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان و سەلامەتییان بپارێزن.

لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردوومانە".

لەهەمانکاتدا داواش لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکات رەچاوی دۆخی ھاوونیشتمانیان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن پێیان.

دەقی راگەیێندراوەکە:
راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە:

داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردوومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بۆردوومان. لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین رەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19-8-2019

خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو