ئادابه‌ شه‌رعیه‌كانی‌ شه‌وی‌ بوك گواستنه‌وه‌ چین ؟

هەواڵی / 19/8/2019 1431 جار بینراوە

ئادابه‌ شه‌رعیه‌كانی‌ شه‌وی‌ بوك گواستنه‌وه‌ چین ؟

وه‌ڵام : - چێشت و نان دروست كردن له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ بوكدا ( ولیمه‌ ) .

*  ئادابه‌كانی‌ شه‌وی‌ ژن گواستنه‌وه‌ ( الیله‌ الزفاف ) به‌م شێوه‌یه‌:
أ- سه‌لام كردن له‌ بووك , پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) كاتێك ئوم سه‌له‌مه‌ی‌ گواسته‌وه‌ هاته‌ لای‌ و سه‌لامی‌ لێكرد .  

ب-  پێدانی‌ شیرینی‌ یان شیر , ئه‌سمائه‌ی‌ كچی‌ یزید ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌ڵێ : عائیشه‌مان گواسته‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) و بانگمان كرد بۆ لای‌ عائیشه‌ و ئه‌ویش گلاَسێكی‌ پڕ له‌ شیر یان بۆ هێناو ئه‌ویش دایه‌ ده‌ستی‌ عائیشه‌ , به‌لاَم عائیشه‌ سه‌ری‌ نه‌وی‌ كردو شه‌رمی‌ كرد , ئه‌سمائه‌ گوتی‌ : من عائیشه‌م ڕاوه‌شاند و گوتم : له‌ پێغه‌مبه‌ری‌ وه‌رگره‌ ئه‌مجا ئه‌ویش وه‌ری‌ گرت و هه‌ندێكی‌ لێ خوارده‌وه‌  

ج- ده‌ست له‌سه‌ر سه‌ری‌ ژنه‌كه‌ی‌ دابنێ و دوعای‌ بۆ بكا , بیهقی‌ له‌ سوننه‌كه‌یدا ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌وا پێغه‌مبه‌ر

(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) فه‌رمووی : (( كاتێك ئێوه‌ ژنتان هێنا باده‌ست به‌ ناوچه‌وانیه‌وه‌ بگرێ‌ و بسم الله بكات و بڵێ :
(( اللهم إنی‌ أسألك خیرها و خیر ما جُبلّت علیه , و أعوژبك من شرّها و شرّما جبلّت علیه‌ ))   واته‌ : ئه‌ی‌ خوایه‌ داوای‌ پیرۆزی‌ ئه‌م ژنه‌ت لێده‌كه‌م , و خۆم به‌ تۆ ده‌پارێزم له‌ خه‌راپه‌و نه‌گبه‌تیه‌كانی‌ ئه‌م ژنه‌یه‌ .
د- كردنی‌ دوو ڕكات نوێژی‌ سوننه‌ت , ئه‌مه‌ له‌ پێشینه‌ چاكه‌كانه‌و وه‌ به‌م شێوه‌یه‌ نه‌قڵ كراوه‌ .
ه- پێش ئه‌وه‌ی‌ بچیته‌ لای‌ ژنه‌كه‌ ده‌م و ددانی‌ به‌ سیواك یان به‌ فڵچه‌ و ده‌رمان پاك بكاته‌وه‌ شوره‌یحی‌ كوڕی‌ هانئ ده‌ڵێ : به‌ عائیشه‌م گوت : كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌هاته‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌ چی‌ ده‌كرد ؟ عائیشه‌ گوتی‌ : به‌ سیواك كردن  .  

و- بسم الله كردن و دووعاكردن له‌كاتی‌ جوتبوندا ( جماع ) له‌م باره‌وه‌ ابن عباس ده‌ڵێ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم  ) فه‌رمووی‌ : ئاگاداربن ئه‌گه‌ر ئێوه‌ كاتێك چونه‌ لای‌ ژنه‌كانتان بڵێن :

(( بسم الله  اللهم جنّبتی‌ الشیطان و جنّب الشیطان ما رزقتنا )) واته‌ : به‌ناوی‌ خوا , ئه‌ی‌ په‌روه‌ردگار خۆمان و ئه‌وه‌ی‌ پێمان ده‌به‌خشی‌ له‌ شه‌یتان بمان پارێزی‌ , پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی‌ : ئه‌گه‌ر دوا ئه‌م دوعایه‌ خوا جل جلاله‌ منداڵتان پێ بدا شه‌یتان هه‌میشه‌ ناتوانێ‌ زه‌ره‌رتان لێ بدا  


زۆرترین بینراو