#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

ئایا نان خواردن به‌ده‌ستی‌ چه‌پ حه‌رامه‌ ؟

هەواڵی / 19/8/2019 337 جار بینراوە

ئایا نان خواردن به‌ده‌ستی‌ چه‌پ حه‌رامه‌ ؟

پرسیاری هاوڵاتیه‌ك :

ئایا نان خواردن به‌ده‌ستی‌ چه‌پ حه‌رامه‌ ؟

وه‌ڵام : زۆرێك له‌ زانایان بۆچوونیان وایه‌ كه‌ خواردن به‌ ده‌ستی چه‌پ حه‌رامه‌ و یاساغه‌، و پێویسته‌ موسوڵمان به‌ده‌ستی ڕاستی بخوات و بخواته‌وه‌.
به‌ڵگه‌یشایان چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) گێڕدراوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌:
پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رموویه‌تی: {لا يأْكُلْ أَحَدُكُمْ بِشِمَالِهِ، وَلا يشْرَبْ بِشِمَالِهِ، فَإِنَّ الشَّیْطانَ يأْكُلُ بِشِمَالِهِ، وَيشْرَبُ بِشِمَالِهِ}. صحیح إبن حبان، وقال شعیب الا‌رنؤوط: إسناده صحیح.
 واته‌: با هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ به‌ ده‌ستی چه‌پی نه‌خوات و نه‌خواته‌وه‌، چونكه‌ شه‌یتان به‌ ده‌ستی چه‌پی ده‌خوات و ده‌خواته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌ كه‌: {أَنَّ النَّبِیّ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) رَأَی‌ رَجُلًا يأْكُل بِشِمَالِهِ فَقَال: كُلْ بِيمِینِك، قَال: لا أَسْتَطیع. قَال: لا اِسْتَطعْت. فَمَا رَفَعَهَا إِلی‌ فِیهِ بَعْد }. رواه مسلم.
 

واته‌: پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) كابرایه‌كی بینی به‌ ده‌ستی چه‌پی نانی ده‌خوارد، پێی فه‌رموو: به‌ ده‌ستی ڕاستت بیخۆ، ووتی: ناتوانم – زانایانی فه‌رمووده‌ ده‌ڵێن له‌ لوت به‌رزیدا ووتی ناتوانم نه‌ك نه‌یده‌توانی- پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )پێی فه‌رموو: ده‌ی نه‌توانیت. ئه‌و پیاوه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت: ئه‌و كابرایه‌ ئیتر ئه‌و ده‌سته‌ی ووشك بوو نه‌یتوانی به‌رزی كاته‌وه‌ بۆ ده‌می.

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی تر هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم )پێی ناخۆش بووه‌ و نه‌هی كردوه‌ له‌وه‌ی كه‌ خه‌ڵكی ده‌ستی چه‌پیان به‌كار بهێنن به‌ مه‌به‌ستی خواردن و خواردنه‌وه‌، یان هه‌ر شتێكی تری باشه‌ وه‌كو قورئان خوێندن و زیكر كردن، چونكه‌ ده‌ستی چه‌پ بۆ خۆ پاك كردنه‌وه‌ و پێڵاو له‌پێ كردن و شتی تر به‌كاردێت بۆیه‌ نابێت بۆ خواردن وخواردنه‌وه‌ وشته‌ پیرۆزه‌كان به‌كار بێت.



خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو