#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

ئایا دروسته‌ ئافره‌ت له‌ سوری مانگانه‌ دابێت و پیاوه‌كه‌ی جیماعی له‌گه‌ڵ دا بكات ؟

هەواڵی / 18/8/2019 1053 جار بینراوە

ئایا دروسته‌ ئافره‌ت له‌ سوری مانگانه‌ دابێت و پیاوه‌كه‌ی جیماعی له‌گه‌ڵ دا بكات ؟


وه‌ڵام : یه‌كێكی تر له‌و حه‌رامه‌ فه‌رامۆشكراوانه‌ی كه‌ زۆرێك له‌ خوشكان و برایان بێ ئاگان لێی, كۆبوونه‌وه‌ی ژن و پیاوه‌ (جیماع كردن) له‌ كاتێكدا كه‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌ ماوه‌ی بێ نوێژیدایه‌. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ) (البقرة: 222),

واته‌: ئه‌ی موحه‌ممه‌د (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت) پرسیارت لێ ده‌كرێت ده‌رباره‌ی چونه‌ لای خێزان له‌كاتی بێ نوێژیدا بۆ جیماع كردن, تۆش له‌ وه‌ڵامدا پیان بڵێ جووت بوون له‌كاتی بێ نویژیدا مایه‌ی ئێش و ئازارو نه‌خۆشی یه‌, به‌مه‌به‌ستی جووت بوون لێیان نزیك مه‌بنه‌وه‌ تاوه‌كو له‌خوێنی بێ نوێژی پاك ده‌بنه‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌خوێنه‌كه‌ پاك بوونه‌وه‌ ئه‌وا له‌گه‌ڵیاندا جووت ببن به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێ كردووه‌. وه‌ خوایی گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ده‌وێت كه‌ ته‌وبه‌كارن و وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه‌ خۆیان پاك ڕاده‌گرن. وه‌ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی (من اتى حائضاً او إمراة في دبرها او كاهنا فصدّقه بما يقول فقد كفرَ بما انزل على محمد) (رواه الترمذي عن ابي هريرة (1/243)) , واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌كاتی بێ نوێژیدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا جووت ببێت یاخود له‌ دواوه‌ بچێته‌ لای (واته‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆمه‌وه‌) یاخود بچێته‌ لای فاڵچیه‌ك و باوه‌ڕ به‌ قسه‌كه‌ی بكات ئه‌وا بێ بڕوایه‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ محمد دابه‌زیوه‌. وه‌ هه‌روه‌ها: (كان رسول الله (صلى الله عليه وسلم) اذا اراد من الحائض شيئاً القى على فرجها ثوبا صنع ما اراد) (رواه ابو داوود والبيهقي وهو حديث صحيح), واته‌: پێغه‌مبه‌ری خوا (دروودو سه‌لامی خوای له‌ سه‌ر بێت) ئه‌گه‌ر بیویستایه‌ بچێته‌ لای یه‌كێك له‌ خێزانه‌كانی له‌كاتێكدا له‌ ماوه‌ی بێ نوێژیدا بونایه‌, ئه‌وا پارچه‌ قوماشێكی به‌سه‌ر داوێنی خیزانه‌كه‌یدا ده‌داو پاشان چی بویستایه‌ ده‌یكرد.


 له‌ ته‌فسیری (المراغي)دا هاتووه‌ كه‌وا زانستی نوێی ئێستا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ جووت بوون له‌ ماوه‌ی بێ نوێژیدا ئه‌م زیانانه‌ی هه‌یه‌:



1- ده‌بێته‌ هۆی ئازارگه‌یاندن به‌ ئه‌ندامه‌كانی زاوزێی ئافره‌ت و له‌وانه‌یه‌ بببێته‌ هۆی هه‌وكردنی منداڵدان و هێلكه‌دان, یان زیان گه‌یاندن به‌حه‌وز كه‌ زیانێكی زۆر به‌ته‌ندروستی ئافره‌ته‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی له‌كه‌ڵك كه‌وتنی هێلكه‌دان و منداڵ نه‌بوون.<br>


2- چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ماده‌كانی خوێنی بێ نوێژی بۆ زه‌كه‌ری پیاو دووچاری هه‌وكردنی ده‌كات كه‌ له‌ نه‌خۆشی سه‌یلان ده‌چێت و له‌وانه‌ هه‌ردوو هێلكه‌ی گون بگرێته‌وه‌ و ئازاریان بدات وه‌ له‌وه‌وه‌ نه‌زۆكی پیاو دروست ده‌بێت وه‌ هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه‌ دووچاری نه‌خۆشی زوهه‌ری ببێت كه‌ میكرۆبه‌كه‌ی له‌ خوێنی بێ نوێژی ئافره‌تدا هه‌یه‌.


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو