#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

ئایا خواردنی برنج ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش

هەواڵی / 17/8/2019 413 جار بینراوە

--- ئایا خواردنی برنج ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش :
--- چه‌ند ڕاستی یه‌ک ده‌رباره‌ی برنجی کوردی :

 

شه‌ن پرێس :
ــــ یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی به‌رده‌وام ده‌کرێنه‌وه‌ بریتی یه‌ له‌وه‌ی ئایا که‌ زۆر خواردنی برنج ده‌بێته‌ هۆی قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش و زیادبوونی نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کان وه‌ک نه‌خۆشی شه‌کره‌ و به‌رزی فشاری خوێن و نه‌خۆشیه‌کانی دڵ ؛ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ ۰


---- چه‌ند زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی خواردنی برنج :
۱ ــــ وه‌ک هه‌موو خواردنێک ؛ بڕ و جۆری ئه‌و برنجه‌ی ده‌خورێت گرنگه‌ له‌گه‌ڵ شێوازی لێنان و جۆر و بڕی ئه‌و زه‌یته‌ی یان ڕۆنه‌ی پێی لێده‌نرێت واته‌ چه‌ندی لێ ده‌خورێت ، کام جۆری لێ ده‌خۆرێت ، برنجه‌که‌ چه‌ور لێنراوه‌ یان نا ۰
۲ ـــ له‌ هه‌مان کات جۆر و بڕی ئه‌و شله‌ و شێوازی لێنانی گرنگه‌ ؛ بۆ نموونه‌ شله‌ی کوله‌که‌ وزه‌ی که‌متر تێدایه‌ له‌ شله‌ی فاسۆلیا ، فاسۆلیای سه‌وز که‌متر له‌ فاسۆلیای وشک ، ئایا شله‌که‌ چه‌ور لێنراوه‌ و ئایا گۆشتی تێدایه‌ ۰
٤ ـــ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ برنج و شله‌که‌ له‌گه‌ڵ چی ده‌خورێت ؛ وه‌ک بڕ و جۆری ئه‌و گۆشت و مریشکه‌ی له‌گه‌ڵی دا ده‌خورێت ۰
٥ ـــ بڕی ڕێگه‌پێدراو له‌ برنج له‌ که‌سێکه‌وه‌ بۆ که‌سێکی تر ده‌گۆڕێت و به‌ گوێره‌ی بڕی پێویستی له‌ش له‌ وزه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌موو جۆره‌کانی خواردن و خواردنه‌وه‌کان ده‌گوڕێت و په‌یوه‌سته‌ به‌ کێش و باڵا و ڕێژه‌ی بارستایی له‌ش و ته‌مه‌ن و جۆری کار و ئه‌نجام دانی وه‌رزش و جووڵه‌ و بوونی نه‌خۆشی درێژخایه‌نه‌وه‌ ۰
٦ ــــ یه‌ک کووپ برنجی ده‌نک درێژ بڕی وزه‌ی که‌مترتێدایه‌ له‌ برنجی خڕ ؛ برنجی بۆر له‌ برنجی سپی له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ زۆر باشتره‌ به‌ڵام که‌مێک وزه‌ی زیاتر تێدایه‌ ۰
۷ ـــ له‌ کوردستان ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی زیاد بوونی کێش بریتی یه‌ له‌ خواردنی بڕێکی زۆر له‌ برنج ڕۆژانه‌ ژه‌مێک یان زیاتر ، به‌کارهێنانی بڕێکی زۆر له‌ زه‌یت یا ڕۆن له‌کاتی لێنانی دا ، خواردنی گۆشت و مریشک و په‌له‌وه‌ر له‌گه‌ڵی دا ، نه‌خواردنی زه‌ڵاته‌ پێش برنجه‌که‌ شان به‌ شانی هۆکاره‌کانی تری قه‌ڵه‌وی وه‌ک که‌می جووڵه‌ ، وه‌رزش نه‌کردن ، شه‌ونخوونی ، هتد ۰
۸ ـــ برنجی کوردی له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ زۆر باشتره‌ به‌ڵام ئه‌م ڕاستیانه‌ نابێت له‌ یاد بکرێن :


---- له‌ کوردستانی باشوور بڕی به‌رهه‌م هێنراو له‌ برنجی کوردی زۆر که‌م بۆته‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێت به‌شی یه‌ک هه‌فته‌ی چێشخانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ناکات ۰
---- هه‌مان کولیتی برنجه‌ کوردیه‌که‌ی جاران نیه‌ به‌ هۆی گۆڕانکاری له‌ شێوازی کشت وکاڵ و پێکهاتووی خاکه‌وه‌ ۰
---- کاتێ ده‌وترێت برنجی کوردی باشتره‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ زۆری لێ بخورێت یان هه‌موو ڕۆژێک بخورێت ۰
---- برنجی کوردی بڕێکی زیاتر وزه‌ی تێدایه‌ چونکه‌ ده‌نکه‌کانی ورده‌ و زیاتری لێ ده‌خورێت ۰


۹ ــــ واته‌ شێوازی هه‌ڵه‌ی چێشت لێنان و خواردنی بڕێکی زۆر له‌ برنج ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه‌ له‌ زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ۰
۱۰ ـــ لای هه‌مووان ڕوونه‌ ئه‌و جۆره‌ برنجه‌ی له‌ کوردستان به‌شێکی زۆری کوالیتیه‌کی خراپه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ که‌متر بخورێت ، به‌ زه‌یتێکی که‌م و خوێی که‌م لێبنرێت ، به‌ ساده‌یی بخورێت ، قاپێک زه‌ڵاته‌ و سه‌وزه‌ چه‌ند خوله‌کێک پێش برنجه‌که‌ بخورێت ؛ ئه‌گه‌ر گۆشت و مریشکی له‌گه‌ڵ خورا یه‌ک پارچه‌ی بچووکی له‌گه‌ڵ بخورێت ، به‌ نانه‌وه‌ نه‌خورێت ۰


دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو