#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

فرەهاوەڵی سێکسیت بیستووە؟!

هەواڵی / 16/8/2019 1151 جار بینراوە

فرەهاوەڵی سێکسیت بیستووە؟!

شه‌ن پرێس :
لە دینی ئیسلاما بابەتی هاوسەرگیریی و ئەو کەسەی ڕێگەپێدراوە سێکسی لەگەڵدا بکەیت بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە و ئەگەر لای هەموومان ڕوون نەبێت، ئەوە لای زۆربەمان ڕوونە، بەڵام ئایا فرەهاوەڵی سێکسی چییە؟! تا ئێستا فرەهاوەڵی سێکسیت بیستووە؟! دەی ئێستا بیبیستە..

بەگوێرەی ڕاپرسیی دەزگاکانی ڕۆژئاوا، دەرکەوتووە کە تێکڕا هەر پیاو یان ژنێکی ئەمریکی ٧.٢ هاوەڵی سێکسیی هەیە، بێگومان هیچکام لە هاوەڵە سێکسییەکان (چ ژن بێت یاخود پیاو) ئاگایان لەوە نییە کە ڕەگەزی بەرامبەریان لەگەڵ کەسانی تردا پەیوەندیی سێکسییان هەیە! ئەمەش دەکرێت بە فرەژنی و فرەپیاوی و تەنانەت بە دارستانێک ناوی ببەین، هەر بەڕاستییش لەوە زیاتر هەڵناگرێت کە ناوبنرێت (دارستان).
بەڵام ئایا تاکی کورد و تاکی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان (چ موسڵمان و چ مولحید و ناموسڵمان) تا چەند ئاگاداری ئەم جۆرە لە پەیوەندیین؟! ئایا ئەوەی مولحید و ناموسڵمانەکان بانگەشەی بۆ دەکەن ئەم ڕەفتارە قێزەونانەیە؟! فرەهاوەڵی سێکسییان دەوێت بۆ کۆمەڵگاکانمان؟! ئەگەر نایانەوێت بۆچی خەڵک لەمبارەیەوە هۆشیار ناکەنەوە؟!

بەگوێرەی ڕاپرسییەکان، لە ویلایەتێکی وەک (لویزیانا)ی ئەمریکی، تێکڕا ژن و پیاو ١٥.٧ هاوەڵی سێکسییان هەیە، دەی لە ناونانی ئەم شوێنە بە (دارستان) زیاتر چی هەڵدەگرێت؟!

جگە لەمانەش، خودی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەوەندەی ڕوون بێت، لەلایەن زیاتر لە ٢٠ ئافرەتەوە تۆمەتبارکراوە بەوەی کە دەستدرێژیی سێکسیی کردووەتە سەریان، ئەوانەشی نادیارن، مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت، جا من و تۆی موسڵمانیش دڵ بەوە خۆشکەین کە ئەمریکایەکی خاوەن ترەمپ ماڵ و موڵک و شەرەف و ناموسمان دەپارێزێت، ئەوە لە هەڵەیەکی گەورەداین!

جگە لە ئەمریکا و هەر بەگوێرەی ڕاپرسییەکان، لە بەریتانیا تێکڕای ژن و پیاو خاوەنی حەوت هاوەڵی سێکسین، لە ئیتاڵیاش تێکڕا ژن و پیاو خاوەنی ٥.٤ هاوەڵی سێکسین!

لە جیهانی ئیسلامیدا کۆمەڵێک دەزگا، بە ناوی جۆراوجۆر و لەژێر ناوی جۆراوجۆردا و بە ناوی بەرگریکردن لە (مافی ژنان) دروستکراون، یاسای وڵاتانی ڕۆژئاوا دەدەنەوە بە نێوچاوماندا و دەڵێن، دەبێت فرەژنی نەهێڵرێت و چاو لە ڕۆژئاوا بکەین، لەکاتێکدا ئاگایان لە مەحموی بێ زەواڵ نییە و نازانن چی لە ڕۆژئاوا دەگوزەرێت.
دواجار ئەوەی ماوە بوترێت ئەوەیە، کە دەبێت ژنانی ئەم هەرێمە خێرلەخۆنەدیوە لە خۆیان بپرسن، بۆچی لە وڵاتانی ڕۆژئاوا تا پیاوێک موسڵمان دەبێت چوار ژن موسڵمان دەبن؟! ئەگەر مافی ژنان لە ئیسلامدا پێشێلکراوە بۆچی ژنانی ڕۆژئاوا (کە لە هەرێمەکەمان کراون بە نمونەی ڕۆشنبیریی و تێگەیشتوویی) بەو شێوە بە لێشاوە ڕوو لە ئیسلام دەکەن؟! ئایا تا ئێستا موتابەعەی ئەو ژنانەتان کردووە کە موسڵمان دەبن، چۆن باسی مافەکانی ژنان لە ئیسلامدا دەکەن؟! ئەم پرسیارانە و چەندین پرسیاری تر دەبێت پێش سەیرکردنی کچان و ژنانی ڕۆژئاوا و چاولێکردنیان، کچ و ژنی ئەم وڵاتە یاخود ئەم هەرێمە لەخۆیانی بکەن!
هەڵە نییە و زۆر بە ڕوون و ئاشکرا دیارە کە ئافرەت کراوە بە کاڵایەک بۆ پەیداکردنی پارە لەلایەن کۆمەڵێک نێرینەی هەوەسبازەوە، نێرینەگەلێک کە تەنیا لە خەمی ورگ و عەورەتیاندان.

ئامادەکردن: کۆشش بێستانسووری

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو