له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌نووسى فه‌رمانبه‌ره "بندیواره‌كان" یه‌كلا ده‌كاته‌وه
هەواڵی /
14/8/2019
301 جار بینراوە
بندیواره‌كان
ترسیان لێهاتووه
له
ئاینده‌یه‌كى نزیكدا حكومه‌تى هه‌رێم چاره‌نووسى فه‌رمانبه‌ره "بندیواره‌كان"
یه‌كلا ده‌كاته‌وه
شه‌ن
پرێس:
هێشتا
له هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى زۆر له‌باره‌ى بوونى فه‌رمانبه‌رى "بندیوار"
ده‌كرێت، به‌ڵام بڕیاره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ته‌واوى
ئه‌و بابه‌ته یه‌كلا بكاته‌وه و شتێك به‌ناوى فه‌رمانبه‌رى "بندیوار"
نه‌هێڵێت.
فه‌رمانبه‌رى
"بندیوار" ئه‌وانه‌ن كه مووچه‌ى مانگانه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن و هیچ
ده‌وامێكى فه‌رمى ناكه‌ن یان وه‌ك پاسه‌وان له‌لایه‌ن به‌رپرس دامه‌زراون و ده‌وامیان
پێ ناكرێ.
حكوومه‌تى
هه‌رێمى كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ پێداچوونه به میلاكى فه‌رمانبه‌ران كێشه‌ى بندیواره‌كان
چاره‌سه‌ر ده‌كات و شتێك به‌و ناوه نامێنێت، به‌جۆرێك ده‌بێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ران
پابه‌ندى ده‌وامى ئاسایی حكوومه‌ت بن.
هیڤیدار
ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌چوار
چێوه‌ى پڕۆژه‌ى چاكسازى و جێبه‌جێكردنى شتێك به‌ناوى فه‌رمانبه‌رى بندیوار نامێنێت.
هێڤیدار
ده‌لێت، له ئێسته‌وه بندیواره‌كان ترسیان لێهاتووه كه چاره‌نووسیان چى ده‌بێت،
ڕۆژانه پێوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن كه له‌باره‌ى ئه‌وان چ بڕیارێك ده‌درێ.
له
ساڵانى رابردوو له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك دامه‌زران كه هیچ ده‌وامێكیان
نه‌ده‌كرد و ئه‌وه‌یش چه‌ندان جار ناڕه‌زایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.