سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

هەواڵی / 14/8/2019 326 جار بینراوە

”بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو ئەرکە دەگرمەئەستۆ“
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا

شه‌ن پرێس:
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

جەمال حەوێز، بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە.

جەمال حەوێز، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەکتەبی سیاسی بڕیاریانداوە من سەرۆکایەتی فراکسیۆنەکە بکەم، بەڵام پێمگوتوون بۆ ماوەیەکی کاتی ئەو ئەرکە دەگرمەئەستۆ، لەبەرئەوەی حەزم لە سەرۆکایەتی فراکسیۆن نییە.

گوتیشی "بۆ راگرتنی کارەکان و رێکخستنی کاروباری فراکسیۆن رازیبووم ئەو ئەرکە بگرمەئەستۆ".

پاش ئەوەی بێگەرد تاڵەبانی وەک وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵبژێردرا و رێواز فایەق، بووە سەرۆکی پەرلەمان، فراکسیۆنی یەکێتی بێ سەرپەرشتیار مابووەوە.

جەمال حەوێز، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە.

زۆرترین بینراو