خاوه‌نی سیمكارتی علوج و به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل ئاگادارده‌كرێنه‌وه .. "توشی ڕێكاری یاسایی ده‌بنه‌وه"
هەواڵی /
14/8/2019
372 جار بینراوە
”ده‌بێت خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی
بگوازرێته‌وه“
خاوه‌نی
سیمكارتی علوج و به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل ئاگادارده‌كرێنه‌وه .. "توشی ڕێكاری
یاسایی ده‌بنه‌وه"
شه‌ن
پرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی
په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ستی (مۆبایل) ده‌كات، به‌رپرسێكی ئه‌و بهڕێوهبهرایهتیهش
ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هاوڵاتیه‌ك سیم‌كارت به‌كارنه‌هێنێت، پێویسته خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی
له‌سه‌ر خۆی بگوازێته‌وه بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كه دواتر به‌كاریده‌هێنێت ئه‌گه‌رنا
توشی ڕێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه".
نه‌قیب
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاند، "هه‌ركه‌سێك سیمكارتی
علوج و بێ خاوه‌ن به‌كاربهێنێت و به‌گوێره‌ی بڕیاری دادگا‌و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه
له‌هاوڵاتیان ده‌كات یاخود هه‌ر كارێكی دیكه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه
ئه‌نجامبدات به‌دواداچونی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌ستگیرده‌كرێت".
ڕونیشیكرده‌وه،
"سیمكارتی مۆبایل وه‌كو ئۆتۆمبێل وایه، لای هه‌ركه‌سێك بێت پێویسته به‌ناوی
ئه‌وكه‌سه‌وه بێت كه به‌كاریده‌هێنێت، كاتێكیش دهیفرۆشێت یاخود ده‌یداته كه‌سێكی
دیكه، ده‌بێت بخرێته‌سه‌ر ناوی به‌كارهێنه‌ره نوێیه‌كه‌و خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی
بگوازرێته‌وه".
ئه‌وه‌شی
وت:"له‌ئێستادا كۆمپانیاكانی بواری په‌یوه‌ندیكردن چه‌ند ڕێكارێكی بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته گرتۆته‌به‌ر، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر سیمكارتێك ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌كارنه‌هێنرێت
و دابخرێت كۆمپانیاكه به‌كه‌سانی دیكه‌ی ده‌فرۆشێته‌وه".