شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌گه‌ر رێگریمان لێنه‌كه‌ن له‌یه‌ک هه‌فته‌دا تونێلى ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌نده‌که‌ینه‌وه‌

هەواڵی / 13/8/2019 128 جار بینراوە

شەو و رۆژ كار ده‌كه‌ین
شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌گه‌ر رێگریمان لێنه‌كه‌ن له‌یه‌ک هه‌فته‌دا تونێلى ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌نده‌که‌ینه‌وه‌

شه‌ن پرێش:
سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاماده‌یى ده‌ربڕى له‌ رێگه‌ى تیمى ئه‌ندازیاریى جوڵانه‌وه‌که‌وه‌ له‌ ماوه‌ى یه‌ک هه‌فته‌دا چاکسازیى له‌ تونێلى ده‌ربه‌ندیخاندا بکات و نۆژه‌نى بکاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى ئابى 2019، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌ نوسینێکدا به‌ناوى " ئه‌مه‌ى ده‌بینینن فلیمى ترسناک نییه‌، به‌ڵکو تونێلى ده‌ربه‌ندیخانه‌" له‌ لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی:" تیمى ئه‌ندازیارى نه‌وه‌ى نوێ بریاریداوه‌ که‌ له‌ ماوه‌ى ته‌نها یه‌ک هه‌فته‌دا چاکسازى پێویست له‌و تونێله‌دا بکات و نۆژه‌نى بکاته‌وه‌ (شه‌و و رۆژ بۆ ماوه‌ى ئه‌و هه‌فته‌یه‌) تیمه‌که‌مان کارى تێدا ده‌که‌ن".

شاسوار عه‌بدلواحید هیوایخواستوه‌ ڕێگرى له‌ تیمى ئه‌ندازیارى جوڵانه‌وه‌که‌ى نه‌که‌ن وبهێڵن ئه‌و تونێله‌ چاک بکه‌نه‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ سایتى ترافیک ئێف ئێم بڵاویکرده‌وه‌ که‌ قایمقامیه‌تى ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاندووه‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوودا، ده‌ست ده‌کرێته‌وه‌ به‌ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ى تونێلى ده‌ربه‌ندیخان و ئه‌و چاڵانه‌ى له‌ تونێله‌که‌دا دروست بوون چاک ده‌کرێنه‌وه‌.

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی شاسوار:
ئەمەی دەبینینن فلیمی ترسناک نیە،بەڵکو تونێلی دەربەندیخانە:

تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ بریاریداوە کە لە ماوەی تەنها یەک هەفتەدا چاکسازی پێویست لەو تونێلەدا بکات و نۆژەنی بکاتەوە (شەو و رۆژ بۆ ماوەی ئەو هەفتەیە) تیمەکەمان کاری تێدا دەکەن.

هیوادارم حکومەتی هەرێم و ئیدارەی ناوچەکە وەک ئەوەی ٢٨ ساڵە نەیانتوانیوە وەک پێویست خزمەتی ئەو تونێلە بکەن و چاکسازی پێویستی تێدا بکەن، ئەوا هیوادارم ڕێگری لە تیمی ئەندازیاری ئێمەش نەکەن وبهێڵن ئەو تونێلە چاک بکەین.

کاری ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ خزمەتکردنی خەڵکە، دروستکردنی ململانێی شەریفانەیە لە پێناو خزمەتی خەڵکدا، دروستکردنی کێبڕکێیەکی جوانە تاوەکوو بزانین کام هێز و کام حیزب زیاتر خزمەتی خەلکی خۆی و ناوچەکانی کوردستان دەکات،چونکە حیزبایەتی لای ئێمە واتە خزمەتکاری خەڵک، حیزبایەتی لای نەوەی نوێ واتە مەشغوڵبون بە کێشەی هاوڵاتییان و کارکردن بۆ هاولاتییان، نەک مەشغوڵکردنی خەلک بە کێشەی حیزبەوە.

دەمانەوێت حیزبایەتی لە جنێودان و بوختانو رقەبەرایەتی و شەری براکوژی و بانگەشەی ناشیرینی گەرمی میدیایی، بگۆڕین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و دروستکردنی کێبڕکێ لەو مەجالەدا، کە دڵنیام براوەی یەکەم هاوڵاتییانی ئاسایین.

هەندێک بەرپرسی حکومی و حیزبیش، لە بری خۆمەشغوڵکردن و درۆی بەرکامێرا و خۆنمایشکردن و خۆخەریککردن بە نەمامێکەوە، ئەوا هیوادارم لە باخەکانی خۆیان بێنەنە دەرەوە و سەردانی گەرەک و کوچەی ئاساییەکانی هاولاتییان بکەن،و خزمەتی راستەقینەی ئەوان بکەن.

خەڵک تاقەتی قسەکردن و خۆنمایشکردن و درۆی نەماوە، ئێستا هاوڵاتیان چاوەڕوانن و دەیانەوێت بزانن چ هێزێک بە راستی خزمەتی هاوڵاتییان دەکات؟

چاوەڕوانی ئەوەن تا بزانن حکومەتی هەریم وجوت حیزبی دەسەلاتدار بەو هەمو پارە و بودجەیەی بەغداد و ئەو داهاتە زۆرەی هەرێم کە هەمانە، کەی پرۆژەی زەبەلاح جێ بەجێ دەکەن؟کەی ٦٠٠ هەزار گەنجی بێ کار دەخەنە سەر ئیش، کەی موچەی دزراوی(بە ناو پاشەکەوتکراوی) فەرمانبەران دەگێڕنەوە، کەی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە تەواوی شاروشارۆچکەکان جێبەجێ دەکەن؟

خەلک چاوەڕوانی ئەمانەیە، نەک چاوەڕوانی نەمامێکی ٢،٠٠٠ دیناری بێت.

(جارێکی تریش جەژنتان پیرۆز بێت و هیوادارم خۆتان و خانەوادە و خێزانتان لە ناخۆشی بە دور بن.... وتمان با بەم جەژنەیش بێ ئیش دانەنیشین و کارێک بکەین، ئەگەر چی کارەکەمان بچوکیشە و لە ئاست ویستی هاوڵاتییاندا نیە،بەلام بەم ئیمکانیەتە کەمەوە دەتوانین جار جارە ئەم جۆرە خزمەتانەی شارۆچکەکانی هەرێم و وڵاتی خۆمان بکەین).

زۆرترین بینراو