ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان مسته‌فای سه‌ید قادری بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم یه‌کلاییکرده‌وه‌‌

هەواڵی / 13/8/2019 247 جار بینراوە

ناوه‌كه‌ی داوه‌ته‌ نێچیرڤان بارزانى
ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان مسته‌فای سه‌ید قادری بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم یه‌کلاییکرده‌وه‌‌

شه‌ن پرێس:
ڕێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمی یه‌کلاکردووه‌ته‌وه‌و ناوى مسته‌فاى سه‌ید قادرى داوه‌ته‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان.

عومه‌رى سه‌ید عه‌لى رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ نێوان محه‌مه‌د تۆفێق ڕه‌حیم ئه‌ندامى ده‌ستله‌کارکێشاوه‌ى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و مسته‌فاى سه‌ید قادر وه‌زیرى پێشووى پێشمه‌رگه‌ که‌ هه‌ردووکیان ململانێى وه‌رگرتنى پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمیان ده‌کرد، مسته‌فاى سه‌ید قادرى کاندیدکردووه‌.

ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که‌ نه‌ویست ناوى بهێندرێت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" کاک عومه‌ر سه‌ید عه‌لى راى زۆر که‌سى وه‌رگرت بۆ کاندیدیى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ یه‌کلایبۆته‌وه‌ کاک مسته‌فا سه‌یدقادر کاندیدى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌".

هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌ ناوى مسته‌فا سه‌ید قادر دراوه‌ته‌  نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام"جارێ له‌ راگه‌یاندنى فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆران رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى جڤاتى نیشتمانى، ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه‌ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه‌ بۆ گۆران قورس بووه‌، به‌ڵام دواجار بریارى له‌سه‌ر درا.

جگه‌ی له‌رێكخه‌ری گشتی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاش پشتیوانی مسته‌فای سه‌ید قادریان كردوه‌ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم.

یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فاى کاندید کردووه‌ بۆ پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و چاوه‌رێى مه‌رسومى سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌کات بۆ ده‌ستبه‌کاربوونى.

زۆرترین بینراو