#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

سەمیر سەلیم: مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین خۆى کاندید دەکاتەوە و سەرکەوتووش دەبێت

هەواڵی / 9/8/2019 193 جار بینراوە

"یه‌كگرتوو، هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو، دووباره‌ ناكاته‌وه"‌
سەمیر سەلیم: پاڵپشت بە خەباتی سیاسی مامۆستا، دڵنیاین متمانەی کۆنگرە بەدەست دەهێنێتەوە


شه‌ن پرێس :
بڕیاره‌ سه‌ڵاحه‌دین محمد بەهادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، خۆی بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه‌ی كاندیدبكاته‌وه‌‌و كارگێڕێكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی ئه‌و حزبه‌ش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "پاڵپشت به‌مێژووی خه‌باتی سیاسی مامۆستا، دڵنیاین كه‌متمانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێتەوە بۆ ئەمیندارى."
 
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین، له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی بۆلای  ته‌واوی حزبه‌‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی به‌ستنی كۆنگره‌دان، سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سه‌میر سه‌لیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد‌، به‌ئامانجی وه‌رگرتنی دواین پێشهات و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و حزبه‌ له‌ناو كۆنگره‌دا‌.

ئەندامە باڵاکەى یەکگرتوو: پێشخستنى کۆنگرە، تەنها پەیوەندى بە کەمبوونەوەى دەنگەکانى یەکگرتوو نەبوو.


دوای شکستەکەى یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ى ناچار كرد،‌ بیر له‌گۆڕانكاری و هەندێ هەڵوێستى سیاسیان بكه‌نه‌وه‌و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش شه‌ش مانگ له‌واده‌ی ئاسایی خۆی كۆنگره‌ی حزبه‌ قاوه‌ییه‌كه‌یان پێشخستووه‌.

سه‌میر سه‌لیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پێی وانییه‌ تاکە هۆكاری سەرەکى پێشخستنی كۆنگره‌  دابه‌زینی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بێت له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا، بۆیە پێی وایه‌ یه‌كگرتوو خۆی ئامانجی نوێگه‌ری و پێشه‌وایه‌تی زیاتری هه‌یه‌ بۆ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر.
 

یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی له‌كۆنگره‌ی هه‌موو حزبێكدا زۆرترین چاوی ئه‌ندامانی كۆنگره‌و ڕای گشتی له‌سه‌ره،‌ پرسی هه‌ڵبژاردنی كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه‌یه‌‌، به‌ڵام له‌نێو حزبه‌ كوردیه‌كان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌كه‌ش كه‌مترین كات ده‌ست بۆ گۆڕینی كه‌سی یه‌كه‌م ده‌برێت و هه‌مووكات به‌چه‌پڵه‌ ڕێزان پێشوازی لێ دەکرێت و هەڵدەبژێردرێتەوە.

 هه‌رچه‌نده‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی شكاند، به‌ڵام دواتر ئه‌مینداره‌كه‌ی پێشووتری گه‌ڕانده‌وه‌ و لەجێگەى خۆى داینایەوە


ئەندامەکەى یەکگرتوو: مامۆستا خۆى کاندید دەکاتەوە و سەرکەوتووش دەبێت
 
سەمیر سەلیم، کە ئه‌ندام خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بووە لە فراکسیۆنى حزبەکەى، هه‌واڵی دوباره‌ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی ئه‌مینداری  حزبه‌كه‌یان له‌ڕێگه‌ی دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت:"مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین شا‌ن به‌شانی چه‌ندین كاندیدی تر، خۆی ده‌پاڵێوێت بۆ پۆستی ئه‌مینداری گشتی و پاڵپشت به‌مێژووی خه‌باتە سیاسییه‌كه‌ی، دڵنیاین كه‌متمانه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێتەوە و سەرکەوتوو دەبێت".

له‌ دیمانه‌ی پێشوترماندا میوانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان(بیلال سڵێمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی)  جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ حزبه‌كه‌یان توانای سازدانی به‌ستنی كۆنگره‌ی له‌م كاته‌دا نیه‌ و چه‌ند مانگێكی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوو بكات.

ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو به‌هه‌مان شێوه‌ی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ڕه‌تی كرده‌وه‌ یه‌كگرتوو بتوانێت لەم هەفتانەدا كۆنگره‌ی خۆیی ببه‌ستێت وده‌ڵێت: "هه‌میشه‌ به‌ستنی كۆنگره‌ پێویستی به‌ بڕینی چه‌ندین قۆناغی ئیداری و كارگێڕی و ڕۆتینات هه‌بووه‌‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ یه‌كگرتوو هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵ پێویستی به‌كاته‌"

جیاكردنه‌وه‌ی بانگه‌واز و سیاسه‌ت، یه‌كێكه‌ له‌و بۆچونانه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌موو حزبه‌ ئیسلامه‌ كوردیه‌كان و به‌تایبه‌ت یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان جه‌ختی لێده‌كرێته‌وه‌ و له‌ناو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش چه‌ندین سه‌ركرده‌ی باڵای ئه‌و حزبه‌ وه‌ك ئه‌بوبه‌كر علی كاروانی و هادی علی و مه‌ولود باوه‌موڕاد پێشڕه‌وایه‌تی ده‌كه‌ن.

سەمیر سەلیم: پرسى جیاکردنەوەى دەعوە و سیاسیەت بەزۆرینەى دەنگ رەتکراوەتەوە و دەبێ کەمینەکانیش رێزى لێ بگرن.

به‌ڵام سه‌لیم پێی وایه‌ ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه‌ ڕاتكراوه‌ته‌وه و‌ پێویسته‌ كه‌مینەش‌ ڕێزی لێبگرێت، چونکە پێوستى بە ئامادەکارى و کاتى زۆرتر هەیە و دەبێت رێکخستن و خەڵکیشی بۆ ئامادە بکرێت. تاکو بەباشى پێشوازى لێ بکرێت.
 
له‌چه‌ند هه‌ڵوێستێكی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان توشی ڕه‌خنه‌ی توندی به‌شێك له‌ هاوڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بویه‌وه‌،‌ به‌تایبه‌ت له‌پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی ڕیفرادۆم و هاوبه‌شی كردنی له‌ شانده‌ حزبیه‌كانی پارتی و یه‌كێتی بۆ به‌غداد. كه‌دواتر ئه‌م كارانه‌ كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌ژموونی جه‌ماوه‌ری حزبه‌ میانڕه‌وه‌كه‌ به‌دوای خۆیدا هێنا.

بەڵام پێدەچێت یەکگرتووى ئیسلامى بیەوێت لە کۆنگرەى هەشتەمیدا کە بریارە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامى بدات، بەکۆمەڵێک گۆرانکارى هەستانەوەى خۆى بسەلمێنێت.
 

وشیار محمد / رۆژنامەنووس


خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو