كوژرانی برای سەركردەی حوسییەكانی یەمەن ڕاگەیەندرا
هەواڵی /
9/8/2019
197 جار بینراوە
كوژرانی برای سەركردەی حوسییەكانی یەمەن ڕاگەیەندرا
كەناڵی (المسیرة)ی سەر بە حوسییەكانی یەمەن، كوژرانی برای عەبدولمەلیك حوسی، سەركردەی (أنصار الله)ی یەمەنی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی كەناڵی (المسیرة) ڕایگەیاند”ئیبراهیم بەدرەدین حوسی،
سەركردەی دەركەوتووی (أنصار الله)ی حوسی، بەدەستی ناپاكانی سەر بە دوژمنانی
ئەمریكایی و ئیسرائیلی و سعودی، تیرۆركرا”.
وەزارەتی ناوخۆی یەمەنی لە سەنعا لە بەیاننامەیەكدا، پرسەی بۆ ئیبراهیم
بەدرەدین حوسی ڕاگەیاند و تەئكیدی لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست كردەوە
بۆ تۆڵەكردنەوە لەوانەی دەستییان لە تیرۆركردنی ئیبراهیم حوسیدا هەبووە.
هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی ناوخۆی یەمەنی لە سەنعا هاتبوو”وەزارەتی
ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەكان، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان بە عەبدولمەلیك حوسی،
سەركردەی (أنصار الله) و هەموو خانەوادەی حوسی و گەلی یەمەنی، ڕادەگەیەنن”.