پۆلیسی سلێمانی‌ حاڵه‌تێكی‌ مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات..تایبه‌ته‌ به‌ماسنجه‌ر .

هەواڵی / 9/8/2019 496 جار بینراوە

پۆلیسی سلێمانی‌ حاڵه‌تێكی‌ مه‌ترسیدار ئاشكراده‌كات..تایبه‌ته‌ به‌ماسنجه‌ر .

شه‌ن پرێس :
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هاككردنی‌ ماسنجه‌ری‌ فه‌یسبوك له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌هاوڵاتیانه‌وه‌ ده‌دات كه‌ دواتر داوای كارتی مۆبایل له‌خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌كرێت، به‌رپرسێكی‌ پۆلیسیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سكاڵا له‌باره‌ی‌ حاڵه‌تی‌ له‌و شێوه‌یه‌ تۆماركراوه‌"، ده‌شڵێت:"كه‌سه‌كان دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری دادوه‌ر ده‌دۆزرێنه‌وه‌و ده‌ستگیرده‌كرێن".

نه‌قیب سه‌ركه‌وت به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند، "حاڵه‌تی‌ له‌و شێوه‌یه‌ هاتۆته‌ به‌رده‌ستمان كه‌ زۆركات كه‌سێك په‌یجه‌كه‌ی‌ یاخود ئاكه‌وتنه‌كه‌ی‌ له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك هاككراوه‌و ده‌ستی‌ به‌سه‌رداگیراوه‌".

وتیشی‌:"دوای‌ هاككردنی‌، دواتر كه‌سه‌كه‌ به‌په‌له‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ی‌ هاككراوه‌، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌كاونت یاخود فه‌یسبوكه‌ی‌ نه‌كات".

زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌:"به‌ڵام به‌شێكی‌ دیكه‌ فریای ئه‌وه‌ ناكه‌ون، به‌ڵكو ئه‌وكه‌سه‌ی‌ فه‌یسبوكه‌كه‌ی‌ هاككردوه‌ داوا له‌خاوه‌نه‌ه‌كه‌ی‌ ده‌كات كارتی‌ مۆبایلی‌ بۆ بنرێت و یان به‌ناوی‌ خاوه‌نی‌ فه‌یسبوكه‌كه‌وه‌ كارت وه‌رده‌گرێت له‌هاوڕێكانی‌".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئێمه‌ به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌دواداچون ده‌كه‌ین، ئه‌ویش كاتێك سكاڵا تۆمارده‌كرێت، ئه‌وكه‌سه‌ی‌ كه‌ كارته‌كه‌ی‌ داخڵكردوه‌ له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ی‌ سه‌ر كارته‌كه‌وه‌ ده‌دۆزێته‌وه‌و زۆركاتیش كه‌سه‌كه‌ كارته‌كه‌ ده‌فرۆشێته‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌دۆزرێنه‌وه‌و چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌شمان هه‌بوه‌".

زۆرترین بینراو