ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم : ڕۆژوو گرتنی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان خێرێکی زۆر گەورەیە .

هەواڵی / 9/8/2019 282 جار بینراوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم : ڕۆژوو گرتنی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان خێرێکی زۆر گەورەیە .



شه‌ن پرێس :
مامۆستایانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە بەڕۆژو بوون لە سبەینێدا کە ڕۆژی عەرەفەیە و دەکەوێتە ڕۆژی شەممەوە، بۆچوونی جیاوازییان هەیە، بەشێکیان پێیانوایە ڕۆژوگرتن لەو ڕۆژەدا دروستە، هەندێکی دیکەشیان بەپێچەوانەوە، لیژنەی باڵای فەتواش لەوبارەیەوە قسەى خۆى هەیە.

لە ئاینی ئیسلامدا ڕۆژی عەرەفە ڕۆژێکی پیرۆزە و ڕۆژوگرتن تیایدا سونەتە و بەشێکی زۆر لە موسڵمانان لەو ڕۆژەدا بەڕۆژو دەبن، بەڵام ڕۆژی عەرەفەی ئەمساڵ کەوتووەتە ڕۆژی شەممەوە، ئەوەش بۆچوونی جیاوازی دروست کردووە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مامۆستا عه‌بدول حه‌مید وتاربێژی مزگه‌وتی شیخ به‌ختیار له‌ گه‌ره‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی به‌ شه‌ن پرێس ڕاگه‌یاند : ڕۆژوو گرتن به‌ بێ هیچ هۆكارێك له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ دا دروست نیه‌ ، به‌ڵام ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ و به‌ڵكو خێر و پاداشتێكی زۆری هه‌یه‌ .

ئه‌و مامۆستا ئاینیه‌ وتیشی : ئه‌و فه‌رمووده‌ی كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ڕۆژوو گرتنی عه‌ره‌فه‌  له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ دروست نیه‌ ، ئه‌و فه‌رموو ده‌یه‌ ( زه‌عیق ) لاوازه‌ و زانا گه‌وره‌كانی وه‌ك شێخ بن باز و شێخ عوسه‌یمین به‌ زه‌عیف و لاوازی ده‌زانن .

وه‌ وتیشی : ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن دروست نیه‌ له‌ نه‌زانینیانه‌وه‌یه‌ و ده‌یانه‌ویت خه‌ڵكی سارد بكه‌نه‌وه‌ له‌و خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ و بێ به‌شییان بكه‌ن له‌ پاداشتی ئه‌و ڕۆژه‌ ، وه‌داوای له‌ مسوڵمان كرد به‌ جۆش و خرۆشه‌وه‌ به‌شداری له‌ ڕۆژووی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ دا بكه‌ن .

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ مامۆستا عەزیز عارف، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی دەروازە لە ناحیەی زەڕایەن، بە ناس ڕاگەیاند: “زانایانی ئاینی بۆچوونی جیاوازیان هەیە سەبارەت بەو پرسە و بوون بە دوو بەشەوە، بەشێکیان پێیانوایە کە دروستە لەو ڕۆژەدا بەڕۆژو بیت کە زۆرینەی سەلەفییەکانیش لەگەڵ ئەو بۆچوونەدان، بەڵام بەشێکی دیکەیان پێیانوایە جگە لە ڕۆژوی فەرز، دروست نییە لە ڕۆژی شەممەدا بەڕۆژو بیت”.


هه‌روه‌ها مامۆستا هێمن عەبدوڵڵا، مامۆستای ئاینی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ڕاستە بەپێی فەرمودە ڕۆژوی سونەت لە ڕۆژانی شەممەدا لە ئیسلامدا دروست نییە، بەڵام ئەو فەرمودەیە ڕۆژانی تایبەت و بۆنە ئاینییەکان ناگرێتەوە، لە هیچ فەرموودەیەکی پێغەمبەر (د، خ) نەهاتووە کە ئاماژە بەوە بکات، ڕۆژوی عەرەفە لە ڕۆژانی شەممەدا دروست نەبێت”.

مامۆستا حەسەن موفتی، سەرۆکی لیژنەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ماوەی 1400 ساڵە باس لە پیرۆزی ڕۆژی عەرەفە و خێری ڕۆژوی عەرەفە دەکرێت، نەوەک دروستە کە سبەینێ هاوڵاتیان بەڕۆژوبن، بەڵکو زۆر خێرێکی گەورەشە و یەکێکە لە سونەتە زۆر گەورەکان .

سەبارەت بەو جیاوازییانەی لە نێو مامۆستایانی ئایینیدا هەیە لە هەندێ پرسی لەوشێوەیەدا، سەرۆکی لیژنەی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، هەندێک لەو جیاوازییانە بەهۆی “نەزانینەوە”، هەندێکیشیان بەهۆی خۆ بە گەورە زانینی ئەو مامۆستا ئایینەوە هەیە، کە پێیوایە ئەو زاناترە لە مامۆستایانی دیکە.


زۆرترین بینراو