سه‌ردانه‌كه‌ی رێواس فایه‌ق بۆ لای مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكه‌كانی تر ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه‌ !

هەواڵی / 9/8/2019 980 جار بینراوە

كه‌مال كه‌ركوكی و ئه‌رسه‌لان بایزیش ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه‌"
سه‌ردانه‌كه‌ی رێواس فایه‌ق بۆ لای مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكه‌كانی تر ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه‌ !

د. كارزان حسێن
بە گوێرەی یاسایی ژمارە (١)ی سالی ١٩٩٢، سه‌رۆكى په‌رله‌مان دەسەڵاتی متمانە پێدان و بانگ کردن و لێپرسینەوەی حکومەتی ھەیە، جگه‌ له‌وه‌ش بە گوێرەی بریاری ژمارە( ١) ی ساڵی ٢٠٠٥ پەرمان مەرجەعی باڵای یەکلای کردنەوەی پرسە چارەنووس سازەکانە.

بە گوێرەی پەیرەوی ناوخۆ،  کە دکتۆرە رێواز خۆی ئەندامی نووسینەوەیەتی، حکومەت لە بەردەم پەرلەمان لێپرسینەوە و پرسیاری لێ دەکرێت، لە بەرامبەر ئەوەش لە ھیچ برگەیەک و یاسا بڕیارێک نەھاتووە حکومەت کۆبوونەوە لەگەڵ پەرلەمان بکات و بانگهێشتی بکات.

لە عورفی پەرلەمانی کوردستان نەبووە سەرۆکی پەرلەمان بۆ کۆبوونەوە بچێته‌ لاى سه‌رۆكى حكومه‌ت، لە ھەموو تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تەنانەت لە سەردەمی که‌مال کەرکوکی و ئەرسەلان بایزیش، کە دوو کارەکتەری موعجیبی حکومەت و ملتزمی حیزبی بوون، ئه‌وه‌یان نه‌كرد.

ئێستا ئەپرسین کە نە یاساو نە عورف و نە پرۆتۆکۆل لە ھیچ پەرلەمانێکی دونیا و عێراق و کوردستان ڕێگە بە سەردان و کۆبوونەوەی لەم جۆرە نادات، ئەبێت بۆچی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە خوێندەوارە و دکتۆرای لە یاسا ھەیە لە بەرامبەر چی ئەو کارەی کردو ئەوەنەی تر ھەیبەتی پەرلەمانی سووك کرد ؟

تۆ بڵێی لە بەرامبەر زیاد کردنی منحەی بەردەستی بۆ زیاتر لە سی ملیۆن و نۆژەنکردنەوەی خانوەکەی نەبێت؟ یان لە پێناو چاکسازی و ژیانی خەڵک بووە؟ یان بۆ ِڕاگەیاندنی مەرگ و تەسلیم کردنی یەکجاری پەرلەمان بووە ؟

بۆچی سەرۆکی باڵاترین دەسەڵات لە حیزبی شەھیدان دەچەمێتەوەو بۆ کۆبوونەوە سەردانی حکومەت دەکات؟!

زۆرترین بینراو