#هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان

گۆڕان ئامادەنیە هیچ كۆبوونەوەیەك لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ یەكێتی بكات‌

هەواڵی / 9/8/2019 381 جار بینراوە

گۆڕان ئامادەنیە هیچ كۆبوونەوەیەك لەسەر پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ یەكێتی بكات‌


بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەر لە سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتوون، بزوتنەوەی گۆڕان وەڵامی داواكاریەكی نافەرمی یەكێتی بۆ رادەستكردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی داوەتەوە کە ئامادەنیە لەسەر ئەو پرسە هیچ كۆبوونەوەیەك بكات، چونكە پرسی حكومەتە خۆجێیەكان پەیوەندی بەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە هەیە و هەركاتێك هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كرا ئەو كاتە بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، بۆ دابەشكردنی پۆستەکان رێككەوتن لە نێوان لایەنەكاندا دەکرێت.

بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، بزوتنەوەی گۆڕان هێشتا ژمارەیەك لەو پۆستانەی وەرنەگرتووە كە بەپێی رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان دەبێت پێی بدرێت.

ساڵی 2014 گۆڕان و یەكێتی رێككەوتنێكیان بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین واژۆكرد.

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

ئاگاداری گەورەبوونی پرۆستات بە

شلەی تۆو دروست دەكات

چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت‌‌

موعجيزه‌ی هه‌نگوین و دارچین به‌ یه‌كه‌وه‌

زۆرترین بینراو