تا ئێستا له‌مێژووی گۆڕاندا بۆ هیچ پۆستێك به‌قه‌ده‌ر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ململانێ‌ نه‌كراوه‌

هەواڵی / 9/8/2019 161 جار بینراوە

تا ئێستا له‌مێژووی گۆڕاندا بۆ هیچ پۆستێك به‌قه‌ده‌ر جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ململانێ‌ نه‌كراوه‌


پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ كاروباری‌ سه‌ربازی‌ كێشه‌ی‌ له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان دروستكردووه‌، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو كاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ركه‌وتوون كه‌ یه‌كێكیان مسته‌فای‌ سه‌ید قادر و ئه‌وی تریان محمه‌د تۆفیق ره‌حیمه‌ و هه‌ردوكیان ئه‌ندامی‌ خانه‌ی‌ ڕاپه‌ڕاندن و ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كۆنی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ڕایگه‌یاند”ململانێی‌ بۆ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ كاروباری‌ سه‌ربازی‌ توشی‌ شۆكی‌ كردووین، چونكه‌ هه‌رگیز له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان ململانێی‌ له‌م چه‌شنه‌ ڕووی‌ نه‌داوه‌، به‌جۆرێك كه‌سێك به‌ده‌نگی‌ به‌رز بڵێت هه‌ر ده‌بێت من ئه‌و پۆسته‌ پڕ بكه‌مه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كرد”كه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم چانسی‌ زۆر لاوازه‌، چونكه‌ ئه‌و كه‌سێكی‌ سه‌ربازی‌ نه‌بووه‌و له‌سلكی‌ دبلۆماسی‌ كاری‌ كردووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت هه‌ر ده‌بێت من ئه‌و پۆسته‌ پڕ بكه‌مه‌وه‌”.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌ “له‌مێژووی‌ گۆڕاندا شتی‌ وا ڕووینه‌داوه‌”.

ده‌ستنیشانكردنی‌ كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كان لای‌ رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، “چونكه‌ هه‌ردوكیان له‌نه‌وه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌ون و نایه‌وێت دڵی‌ كه‌سیان له‌خۆی‌ زویر بكات”.

وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌”رێكخه‌ری‌ گشتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش ده‌زانێت بۆ ئه‌و پۆسته‌ مسته‌فای‌ سه‌ید قادر باشتره‌، به‌حوكمی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سلكی‌ سه‌ربازیدا زیاتر كاری‌ كردووه‌”.

به‌پێی‌ زانیارییه‌ فەرمیەکان ، تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پۆسته‌ بۆ هیچ كام له‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌فه‌رمی‌ یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی پێشووی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ‌ ژیار محه‌مه‌د له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ “خۆم كاندید كردووه‌ بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه‌ ده‌مه‌وێت ئه‌و توانایه‌ی كه‌ هه‌مه‌ و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه‌ له‌ژیانی سیاسیمدا هه‌مه‌، بیخه‌مه‌ گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی هه‌رێمی كوردستان، و عاملێكی ئیجابی بم له‌كاروباره‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا”.

زۆرترین بینراو