لە بارەى گه‌وره‌یی ڕۆژووى ڕۆژى عەرەفەوە .

هەواڵی / 9/8/2019 140 جار بینراوە

لە بارەى گه‌وره‌یی ڕۆژووى ڕۆژى عەرەفەوە .
دكتۆر ئاراس حمه‌صاڵح

شه‌ن پرێس :
یەکێک لە ڕۆژە هەر پیرۆزەکان لاى خواى گەورە ڕۆژى عارفەیە، ئەو ڕۆژەى حاجیان لە کێوى عەرەفە کۆدەبنەوەو خواى گەورە دیتە ئاسمانى یەکەم و شانازى بە بەندەکانیەوە دەکات:
پێغەمبەر دوردى خواى لەسەر، لە بارەى ڕۆژى عارفەوە دەفەرموێت: (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ، وَصِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ) رواه مسلم، في صحيح مسلم، عن أبي قتادة الأنصاري، الرقم: 1162.
واتە: ڕۆژووى ڕۆژى عارفە داوام لە خوایە کە بیکاتە هۆى سڕینەوە گوناهى دوو ساڵ، ساڵى ڕابردوو، وە ساڵى داهاتووى دواى ئەم ڕۆژە، وە ڕۆژووى ڕۆژى دەى موحەڕەم داوام لە خوایە بیکاتە هۆى سڕینەوە گوناهى ساڵیکپێش خۆى.

ئەو حوکمانەى لەم فەرمودە وەردەگیرێن:
یەکەم/ فەزڵ و گەورەیی ڕۆژى عارفە لاى خواى گەورە.
دووەم/ خێر و گەورەى ڕۆژوو لە ڕۆژى عارفەدا زۆر گەورەیە.
سێیەم/ خواپەرستى بە ئیخلاصەوە دەبێتە هۆى سڕینەوەى گوناهەکان.
چوارەم/ بە خواپەرستى سونەت باوەڕداران گوناهەکانیان دەسڕێتەوە.
پێنجەم/ بە سونەت کرد پلەو دەرەجەى باوەڕدار لاى خوا بەرز دەبێتەوە.
شەشەم/ خێرو گەورەیی ڕۆژووى دەى موحەڕەم کە دەبێتە هۆى سڕینەوەى گوناهى ساڵێک.

گەورەیی ڕۆژیی عارفە لاى خواى گەورە:
پێغەمبەر درودى خواى لەسەر دەفەموێت: (قال رسول الله صلى عليه وسلم: (ما من يوم أكثر من أن يُعْتِقَ الله فيه عبداً من النار من يوم عرفة و إنه ليدنو ، ثم يباهي بهم الملائكة ، فيقول : ما أراد هؤلاء ؟) رواه مسلم: 1351. الالباني: سلسلة الأحاديث الصحيحة .1351.
واتە: هیچ ڕۆژێک نیە بە ئەندازەى ڕۆژى عارفە خواى گەورە بەندەکانى خۆى لە ئاگر ئازاد بکات، لە ڕۆژى عارفەدا خواى گەورە نزیک دەبێتەوە، شانازى دەکات بە بەندەکانى خۆیەوە لە کێوى عەرەفە لێى دەپاڕێنەوە، خواى گەورە بە مەلائیکەتەکانى دەفەرموێت، ئەمانە داواى چى دەکەن.

زۆرترین بینراو