کورد خۆشحاڵە و دیمەشقیش توڕە.. ئەمریکا و تورکیا لەبارەى ناوچەى ئارام گەیشتنە ڕێککەوتن

هەواڵی / 8/8/2019 460 جار بینراوە

کورد خۆشحاڵە و دیمەشقیش توڕە.. ئەمریکا و تورکیا لەبارەى ناوچەى ئارام گەیشتنە ڕێککەوتن

 

دوای سێ ڕۆژ لە دانوستان و گفتوگۆ، ئەمڕۆ 5 شەممە، 8ی ئابی 2019، تورکیا و ئەمریکا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دامەزراندنی ناوەندی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بۆ ئیدارەدانی بارگرژییەکان لەنێوان هێزە کوردییەکانى ڕۆژئاوا و هێزی تورکیا.
بەرپرسی کۆمیتەى دیپلۆماسیى بزوتنەوەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (تەڤدەم) خۆشحاڵی خۆی بە ڕێککەوتنى نێوان ئەمریکا و تورکیا دەربڕی لەبارەى پێکهێنانی ناوەندی ئۆپراسیۆنی هاوبەش لە باکوری سوریا (ڕۆژئاوا)، بە پێچەوانەوە، بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یەکپارچەیی خاکی سوریای ناوى دەبات.

خەلیل ئاڵدار، بەرپرسی کۆمیتەى دیپلۆماسیى بزوتنەوەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، “دەکرێت ئەو ڕێککەوتنە سەرەتایەک بێت بۆ هەڵوێستێکی نوێ بەڵام پێویستە وردەکاری زیاتر بزانین.”
وتیشی، “هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکە دەکەین و تەنها پشت بە سەردێڕەکان نابەستین.”

لەلایەکی ترەوە، سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ئاژانسی سانای ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە: “بەهەموو شێوەیەک ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین، ئەو ڕێککەوتنە پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی سوریاشە”.
,ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا داواشی لەلایەنە کوردییەکان کردووە بچنە پاڵ حکومەتی سوریا بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان و ئاماژەی بەوەشکردووە: “هەندێک لایەنی کوردیی بوونەتە ئامڕازێک بە دەستی ئەمریکا و تورکیاوە و لە پلانەکانیاندا دژی سوریا بەکاریاندەهێنن، بەڵام پێویستە هاونیشتیمانییە کوردەکان هاوشانی حکومەتی دیمەشق بوەستن و لەو بەرپرسیارێتییە مێژوویەدا ڕۆڵیان هەبێت”.


زۆرترین بینراو