#شاسوار عەبدولواحید .. جوڵانەوەی نەوەی نوێ # ياساى چاكسازی و موچەی پلە باڵاكان

بۆچی هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان له‌ كاتی سه‌رجێی دا تووشی ئازار یان نا ئارامی دەبن

هەواڵی / 16/8/2019 561 جار بینراوە

بۆچی هه‌ندێك له‌ ئافره‌تان له‌ كاتی سه‌رجێی دا تووشی ئازار یان نا ئارامی دەبن

هەندێک لە خانمان لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا تووشی ئازار یان نا ئارامی دەبن، چێژ لەو پەیوەندیە نابینن، ماڵپەری هۆشیاری سێکسی "hayatouki" بۆ هاوکاری کردنی هاوسەران و خانمان ئەم خاڵانە دەخاتە روو کە دەبیتە هۆی ئەوەی خانمان تووشی ئازار ببن بۆ ئەوەی هەوڵبدەن چارەسەری بکەن.

دابەزینی ئاستی هۆرمۆنی "ئیسترۆجین" بەهۆی تەمەنەوە یان وشک بوونەوەی ئەندامی زاوزێ، هەر بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت تا چارەسەر وەربگریت.

هەندێک لە خانمان زۆر هەستیارن زوو تووشی حەساسیەت دەبن، کە دەبێتە هۆی سوور بونەوە و یان خوارن و ئازار زۆر دەرکەوتەی تر، دووبارە ئەمەش پێویستی بە چارەسەر و پزیشک هەیە پێش ئەوەی خراپتر بێت.

بەکارهێنانی سابوون یەکێکە لە پێکهاتە خراپەکان، کە دەبێتە هۆی هەوکردنی ئەندامی زاوزێ.

هەوکردنی ئەندامی زاوزێ و منداڵدان و دەردانی ئاوی سپی، زۆر بێزارکەرە و دەبیتە هۆی ئەوەی ئازار بدات، بێگومان چارەسەر زۆرە سروشتی و پزیشکی، بەکارهێنانی ئاو خوێ یان سرکە و ئاو زۆر بەسوودە، ئەگەر ئەندامی زاوزێی پێ بشۆیت یان تێیدا دانیشیت.

وشکبوونەوە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ درووستبوونی ئازار لەکاتی پەیوەندی سێکسیدا، باری دەروونیت تێکدەدات، پێویستە چارەسەری بکەیت.

جووتبوونی خێرا پێش دەربرینی هەست و گفتوگۆکردن، زیانی هەیە و ئازاری جەسەدی و دەروونیش دروست دەکات.

تێکچوونی گەشەی پەردەی منداڵدان یان هەوکردنی هۆرمۆنەکان و میزەڵدانی خانمان، زیانی هەیە و ئازار دروست دەکات، پێویستی بە چارەسەری پزیشکیە.




خـێـزان

زه‌واج له‌ نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ ده‌تپارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ تازه‌ی‌ ئه‌مریكی ده‌ریخستووه‌

بۆ هاوسەران .. سوودە ناوازەکانی سێکس کردن بزانن

لە ژیانی کۆمەڵایەتی و هاوسەریدا

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

خواردنی سیر دژایه‌تی شێرپه‌نجه ده‌کات

ڕیژه‌یه‌کی زۆر له کانزاکانی تیدایه

گـــوێـــــز لــــە مـــــاســـی بـاشــتــرە بـــۆ دڵ

رێژەیەكی بەرز لە ئۆمیگا3 لەخۆ دەگرێت

زۆرترین بینراو