ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له عێراق ئاشكرا كرا
هەواڵی /
7/8/2019
179 جار بینراوە
ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له عێراق ئاشكرا كرا
شه‌ن پرێس:
ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ارنی عێراق ژماره‌ی چه‌كدارانی ڕێكخراوی داعشی له‌ناو خاكی عێراقدا ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ (حاكم زاملی)ی سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند كه له‌دوای ڕاگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا, هێشتا نزیكه‌ی (1,500) چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه له‌ناو خاكی عێراقدا ماون.
زاملی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه: ئه‌و زانیارییانه به‌پێی هه‌واڵگریی عێراقیه, كه زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه له‌ناوچه بیابانیه‌كانی نێوان سوریا و عێراقدا خۆیان حه‌شارداوه و ناوه ناوه‌ش جموجوڵ ده‌كه‌ن.
ناوبراو باسیشی له‌وه كرد كه به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له زنجیره چیاكانی حه‌مریندان و به‌شێكیشیان ده‌كه‌ونه ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه‌وه.