میصر .. سه‌دان زیندانی‌ ئازادكران

هەواڵی / 7/8/2019 127 جار بینراوە

میصر .. سه‌دان زیندانی‌ ئازادكران
 
شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ و به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ قوربانی‌ پیرۆز و ساڵیادی شۆڕشی (23)ی‌ ته‌مموزه‌وه‌, به‌ فه‌رمانێكی‌ سه‌رۆكایه‌تیی میصر بڕیاری‌ ئازادكردن بۆ (513) زیندانی‌ ده‌ركرا.
ئه‌مڕۆ میدیاكانی‌ ووڵاتی‌ میصر بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ناو زیندانه‌كانی‌ ئه‌و وولاَته‌دا لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌ دۆسیه‌ی‌ ئه‌و زیندانییانه‌دا كه‌ فه‌رمانی‌ ئازادكردنه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی‌ زانیاریه‌كان, وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ میصر ده‌یه‌وێت زیندانیه‌كان له‌ناو به‌ندیخانه‌كانیاندا چاكسازییان بۆ بكرێت و دواتر ئاماده‌بكرێن تا وه‌ك كه‌سانێكی‌ باش بچنه‌وه‌ ناو كۆمه‌ڵگه‌ و تێكه‌ڵ به‌ خه‌ڵكی‌ بكرێنه‌وه‌.

زۆرترین بینراو