ئه‌گه‌ر نانی جۆ بخۆیت ، چی به‌سه‌ر جه‌سته‌تدا دێت ؟

هەواڵی / 7/8/2019 475 جار بینراوە

سـووده‌ نـایـاب و گـرنـگـه‌كـانـی‌ خــواردنـی‌ نـانـی‌ جـــۆ


شه‌ن پرێس:
جــۆ یه‌كێكه‌ له‌و خۆراك و دانه‌وێڵانه‌ی‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڕیشاڵه‌كان و زۆرینه‌ی‌ جۆری‌ كانزا و ڤیتامینه‌كان و كۆمه‌ڵێك سوودی‌ له‌ڕاده‌به‌ده‌ری‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستیمان و ئه‌مانه‌ی‌ لای‌ خـواره‌وه‌ش هه‌ندێكن له‌ سووده‌كانی‌ خـواردنی‌ نانی‌ جــۆ:
1/ یارمه‌تیی‌ كرداری‌ هه‌رسكردن و چالاكیی‌ گـه‌ده‌ ده‌دات.
2/ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌ زیاده‌ی‌ له‌ش زۆر باشه‌.
3/ دژی‌ زۆربه‌ی‌ جۆره‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌یه‌.
4/ قه‌بزی‌ ناهێڵێت.
5/ جگه‌ر له‌ مادده‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌.
6/ بۆ گرفته‌كانی‌ قۆڵۆن و ڕیخۆڵه‌كان زۆر به‌سووده‌.
7/ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ تووش بوون به‌ جه‌ڵته‌ی‌ دڵ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
8/ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ نه‌خۆشیی دڵیان هه‌یه‌ زۆر باشه‌.
9/ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ به‌رزیی‌ فشاری‌ خۆین كاریگه‌ره‌.
10/ چاره‌سه‌ری‌ به‌رزیی كۆلیستڕۆڵ و نه‌هێشتنی‌ چه‌ورییه‌كانی‌ ناوخوێن ده‌كات.
11/ له‌ دابه‌زاندنی‌ شه‌كری‌ ناو خوێن زۆر كارایه‌ و بۆ تووشبووانی‌ نه‌خۆشیی شه‌كره‌ زۆر باشه‌.
12/ ئێسك پته‌و و به‌هێز ده‌كات.
13/ كۆئه‌ندامی‌ به‌رگریی لاشه‌ به‌هێز ده‌كات.
14/ بۆ پێست زۆرباشه‌ و واده‌كات كه‌ دره‌نگتر چرچ و لۆچ ببێت.
15/ نیشانه‌كانی‌ پیربوون دوا ده‌خات.
16/ لاشه‌ به‌هێز و چالاك ده‌كات و ته‌مبه‌ڵی‌ ناهێڵێت.
17/ هێز و حه‌زی‌ سێكسی زیاد ده‌كات.
18/ ئه‌گه‌ره‌كانی‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌ درمیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
19/ بۆ تووشبووانی‌ ڕۆماتیزم و سه‌وه‌فان زۆر باشه‌.
20/ بۆ ته‌ندروستیی چاو و توانای‌ بینین به‌سووده‌.


زۆرترین بینراو