كه‌شتیه‌كی‌ تری‌ جه‌نگیی به‌ریتانی‌ گه‌یشته‌ گه‌رووی‌ هورمز

هەواڵی / 7/8/2019 104 جار بینراوە

كه‌شتیه‌كی‌ تری‌ جه‌نگیی به‌ریتانی‌ گه‌یشته‌ گه‌رووی‌ هورمز
 
شه‌ن پرێس:
ئه‌مڕۆ حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند كه‌ دووه‌م كه‌شتی‌ جه‌نگیی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ بۆ پاراستنی‌ كه‌شتیه‌ بازرگانیه‌كان و دابینكردنی‌ هاتوچۆی‌ ده‌ریاوانی‌, گه‌یشتووه‌ته‌ گه‌رووی‌ هورمز.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ فه‌رمیی‌ حكومه‌تی‌ به‌رتانیادا هاتووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ كه‌شتی‌ تێكشكێنه‌ری‌ (HMS DUNCAN) گه‌یشتووه‌ته‌ گه‌رووی‌ هورمز و هاوشانی‌ كه‌شتیگه‌لی‌ (HMS MONTROSE) ئاسایشی ڕه‌وشی ده‌ریاوانی‌ بۆ كه‌شتیه‌ بازرگانیه‌ به‌ریتانیه‌كان دابینده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ (بین والاس)ی وه‌زیری‌ نوێی‌ به‌رگری‌ به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئازادیی‌ ده‌ریاوانی‌ له‌ گه‌رووی‌ هورمز نه‌ك ته‌نها بۆ به‌ریتانیا, به‌ڵكو بۆ هه‌موو هاوپه‌یمانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیشیان پرسێكی‌ گرنگه‌, بۆیه‌ كه‌ به‌و كه‌شتیه‌ جه‌نگیانه‌ ئاسایشی كه‌شتیه‌ بازرگانیه‌كان ده‌پارێزن هه‌تا ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌رێكی‌ دیبلۆماسی بۆ ناكۆكیه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی‌ ئێرانیدا.

زۆرترین بینراو