چیت بەسەردێت کاتێك شەکر زۆر دەخۆیت؟

هەواڵی / 7/8/2019 267 جار بینراوە

نەخۆشی چەوری جگەر زیاد دەکات
چیت بەسەردێت کاتێك شەکر زۆر دەخۆیت؟

شه‌ن پرێس:
شەکر چەندین کاریگەری لاوەکی ھەیە لەسەر مرۆڤ کەباوترینیان زیادبونی کێشە.
لەوبارەیەوە "رۆبەرت لۆستنگ" پزیشکی ئەمریکی تایبەتمەند لەزانستی رژێنەکان و قەڵەوی منداڵاندا رایگەیاندووە کاتێ کەسێک شەکر زۆر دەخوات لەریخۆڵەیدا دەمژرێت و دەچێتە نێو جگەر.
کاتێ جگەر نەتوانێ فرکتۆز تێپەڕێن و نەتوانێ بیگۆڕێت تێیدا خەزن دەبێ و دەبێتە چەوری جگەر.
ئەمەش دەبێتە ھۆی حاڵەتێک کەبە رووبەرووبونەوەی ئەنسۆلین ناسراوە و مانای وایە کەمتر دەتوانێ ئاستی شەکر لەخوێندا دابەزێنێت.
دواتر لەش توشی نەخۆشیەکانی دڵ دەبێت و ئەگەری توشبونی بەنەخۆشی چەوری جگەر زیاد دەکات .
لەکۆتاییدا توشی دیاردەی گرفتی خۆراکی دەبێت و مرۆڤ توشی شەکرەی جۆری دووەم دەکات سەرباری بەرزی فشاری خوێن و دواتر توشی خەڵەفان و شێرپەنجە دەبیت.

زۆرترین بینراو