پسپۆڕێك هۆشداریده‌دات؛ نابێت له‌پێناو دابه‌زینى كێشدا واز له‌خواردنى برنج و نان بهێنرێت

هەواڵی / 3/8/2019 454 جار بینراوە

پسپۆڕێك هۆشداریده‌دات؛ نابێت له‌پێناو دابه‌زینى كێشدا واز له‌خواردنى برنج و نان بهێنرێت

 

پسپۆڕێكى ئه‌ڵمانى هۆشدارى ئه‌وه ‌دەدات له‌پێناو دابه‌زینى كێش، وازهێنان له‌خواردنى كاربۆهیدرات كه‌ له‌نێو نان و برنج و شه‌كر و میوه‌ و سه‌وزه‌كاندا هه‌یه‌ شوێنه‌وارى خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌ به‌جێده‌هێڵێت.

گابریل كاوفمان، ‌پسپۆڕى بوارى خوارده‌مه‌نیه‌كان‌، ئه‌وه‌شى ڕوونكردووه‌ته‌وه‌، كاربۆهیدرات سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه‌ بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ و له‌كاتى كه‌مبونه‌وه‌ى ئه‌و ماده‌یه‌دا جه‌سته‌ په‌نا ده‌باته‌ به‌ر سوتاندنى چه‌ورى و گۆڕینى بۆ وزه‌ ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی پڕۆسه‌یه‌كى ماندو كه‌ره‌وه‌ كه ‌ده‌شبێته‌ هۆى هه‌ستكردنى به‌رده‌وام به‌هیلاكى و پڕوكان و بێ ئاگایى.

پسپۆڕە ئه‌ڵمانیه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، به‌یه‌كجاره‌كى وازهێنان له‌كاربۆهیدرات جه‌سته‌ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ لیمفه‌ خۆراكییه‌كان كه‌ بۆ هه‌رسكردن گرنگه‌ و به‌وه‌ش مرۆڤ توشى گرفتى هه‌رس و ژانه‌ سك و قه‌بزى ده‌بێت‌، به‌تایبه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆسه‌ى سوتاندنى چه‌ورى و گۆڕینى بۆ وزه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ پێیده‌وترێت ته‌نه‌ كیتۆنیه‌كان هۆكاره‌ بۆ دروستبوونى بۆنى ناخۆشى نێو ده‌م و ددان.

كاوفمان هۆشداریشداوه‌، هاوسه‌نگكردنى خواردمه‌نیه‌كان به‌كاربۆهیدرات پێویسته‌ و نابێت به‌بێ پرس و ڕاوێژى پزیشكى پسپۆڕ واز له‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ بهێنرێت كه‌ كاربۆهیدراتى تێدایه‌.


زۆرترین بینراو