ئایا دروستە مەڕێک لەجیاتی (عەقیقة)و قوربانیدا بکوژرێت؟

هەواڵی / 3/8/2019 308 جار بینراوە

ئایا دروستە مەڕێک لەجیاتی (عەقیقة)و قوربانیدا بکوژرێت؟
#

 

شه‌ن پرێس :


برای ئازیزمان مامۆستا مستەفا ئەم نامەی بۆ ناردبوین وتێیدا نوسیبووی:
پرسیار:
ئەگەر لە کاتی قوربانیدا مەڕێک یان بزنێک بە نیەتی عەقیقة و قوربانی پێکەوە سەرببڕرێت، ئایا بەر هەردووکیان دەکەوێت؟
# # #
وەڵام:
زانایان لەم مەسەلەیەدا دەبنە دوو دەستەوە، دەستەیەکیان دەڵێن: دروست نییە، و دەستەکەی تریشیان بەدروستی دادەنێن.. لەمەزەبی شافیعی و مالیکی و رایەک لەناو حەنبەلییەکاندا دروست نییە.. ئەوانەش کە بە دروستی دادەنین رایەکی ئیمام ئەحمەد ، و رای حەنەفییەکانە بەگشتی و، حەسەنی بەسری و ئیبنو سیرین و قەتادەیە. لەبەر ئەوە کەسێ کە توانای نەبوو دەتوانێ رازی بێت بەفتوای حەنەفییەکان و ئەو زانا گەورانەی تر.
هەندێک لەوانەی کە پێیان وایە دروستە دەفەرمون: چۆن کەسێک دەستنوێژ دەگرێت و بۆ نوێژی نیوەڕۆ دەچێتە مزگەوتەوە، دەیەوێ دوو رکات بکات بەڵام بەنییەتی سوننەتی تحیة المسجد و سوننەتی پێش نوێژی نیوەڕۆ و سوننەتی دەست نوێژ هەموو ئەوانە بە دوو رکات دروستە، ئاوەهایش قوربانی و عەقیقە بۆ کەسانی کەم دەست دروستە هەردوویان لە یەک مەڕدا کۆ بکەنەوە، و خودایش ئاگادارترە.
حسن پێنجوێنی – بریسبن/ ئوسترالیا.

زۆرترین بینراو