چی به‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر سه‌رجێی تۆو هاوسه‌ره‌كه‌تی بینی

هەواڵی / 2/8/2019 2072 جار بینراوە

چی به‌ منداڵه‌كه‌ت ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر سه‌رجێی تۆو هاوسه‌ره‌كه‌تی بینی

ڕه‌نگه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان یه‌كێك له‌ منداڵه‌كانت سه‌رجێی تۆ و خێزانه‌كه‌ت ببیننن كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ناڕه‌حه‌ت بوون و هه‌ست به‌ شه‌رمه‌زاری كردن و توڕه‌بوون كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی خێرا بڕیاردانه‌وه‌ ده‌بێت ..

ئه‌گه‌ر ڕۆژێك منداڵه‌كه‌ت سه‌رجێییه‌كه‌تانی بینی توڕه‌ مه‌به‌و به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ :

1- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توڕه‌ و په‌ست مه‌به‌ :
هه‌ر كه‌ بینیت منداڵه‌كه‌ت ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته‌ 3 بۆ 4 ساڵ هه‌وڵ بده‌ له‌به‌ر چاوی سه‌رجێی مه‌كه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو له‌كاتی سه‌رجێی به‌یه‌كه‌وه‌ بینینی ئه‌وه‌ زۆر ساده‌ هه‌سته‌وه‌ و جله‌كانت له‌به‌ر بكه‌ره‌وه‌  و هه‌وڵ مه‌ده‌ توڕه‌ ببیت و به‌ڕویدا هاوار بكه‌یت، به‌ڵكو به‌هێمنی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ و به‌سه‌ر توڕه‌ییه‌كه‌تدا زاڵ ببه‌ ، چونكه‌ هێشتا منداڵه‌ و هه‌موو شتێك به‌باشی نازانێت بۆیه‌ ده‌ست به‌ مناقه‌شه‌ كردن له‌گه‌ڵی مه‌كه.

2- پێی بڵێ ده‌توانین كه‌مێك به‌بیه‌كه‌وه‌ گفتوگۆ بكه‌ین:
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه‌ نێوان 8 بۆ 9 ساڵ و لێی پرسیت كه‌مێك پێش ئێستا چیتان ده‌كرد، ئه‌وا چاوه‌ڕێ مه‌كه‌ و به‌ خێرایی وه‌ڵامی بده‌ره‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و ده‌زانێت چیتان كردووه‌ به‌ڵام هه‌ست به‌ شه‌رم ده‌كات . پێویسته‌ باسێكی جیاوارزی بۆ بهێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاری زیاتر نه‌كات .

4- جیا كردنه‌وه‌ی ژووری نوستنی :
پێویسته‌ ژووری نوستن جیابكرێته‌وه‌ و فێری ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی چوونه‌ ژووری نوستنی باوك و دایكی داوای یارمه‌تی چوونه‌ ژووره‌وه‌ بكات له‌پاش له‌ده‌رگادان ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ چیدی هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری نه‌كه‌یت به‌رامبه‌ر به‌ منداڵه‌كه‌ت.

زۆرترین بینراو