خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ چ حوكمێكی‌ شه‌رعی‌ هه‌یه‌ ؟

هەواڵی / 1/8/2019 323 جار بینراوە

خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ چ حوكمێكی‌ شه‌رعی‌ هه‌یه‌ ؟

وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ : پرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیسماعیل محمد قه‌ره‌نی‌ - مامۆستای‌ بیر و باوه‌ر و ته‌فسیر له‌ كۆلێژی‌ زانسته‌ ئیسلامییه‌كانی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین .

شه‌ن پرێس :

د.ئیسماعیل قه‌ره‌نی‌:به‌حه‌قیقه‌ت دینی‌ ئیسلام به‌رده‌وام ئایینی‌ ئاشتی‌ و به‌ره‌كه‌ت و ره‌حمه‌ت بووه‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵك،جیاوازی‌ له‌ نێوان ره‌ش و سپی‌ و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك دا ناكات،به‌ڵكو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی‌ به‌یه‌ك چاو ته‌ماشاكردووه‌ هه‌روه‌كو خوا له‌ قورئانی‌ پیرۆز فه‌رمویه‌تی‌(گه‌وره‌ترین كه‌س له‌لای‌ خوا ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای‌ زۆر بێ‌)،یان ده‌فه‌رموێت (ئیمان داران هه‌موویان برای‌ یه‌كن و كه‌س له‌ كه‌سی‌ تر گه‌وره‌تر نیه‌)،به‌ڵام ئیسلام به‌رده‌وام له‌ناو كۆمه‌ڵێك بیر و باوه‌ردا بیروراێكی‌ راست بۆ خه‌ڵك روون ده‌كاته‌وه‌ و تێیان ده‌گه‌یه‌نێ‌ كه‌ مرۆڤ ده‌بێت ئه‌و بیرو راو عه‌قیده‌یه‌ بۆ خۆی‌ به‌كاربێنێ‌ كه‌ پێده‌گاته‌ لای‌ خوا،كه‌وا جیاوازی‌ و ته‌عه‌سوب و عونسوریه‌ت و شت له‌ بۆیه‌كتری‌ به‌كار ناهێنێ‌،ئه‌و كاته‌ خه‌ڵك ده‌زانێ‌ ئینسانیه‌ت و برایه‌تی‌ و خۆشی‌ چیه‌،هه‌رده‌م هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ش درایه‌ كه‌ خه‌ڵكێك به‌ربه‌ستێك دروست بكــات له‌ نێوان خوا و مرۆڤ،ئه‌و به‌ربه‌سته‌ش پێویست بووه‌ كه‌ بشكێنرێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵك به‌ئازادی‌ خۆی‌ كار و كاسبی‌ ئه‌نجام بدات،
تووشی‌ هیلاكه‌ت و ئه‌زیه‌ت نه‌بێ‌،خه‌ڵك به‌ كۆیله‌ نه‌كرێت و له‌ بازاره‌كان دا نه‌فرۆشێت،تاوه‌كو ئیسپاتی‌ ئه‌وه‌مان بۆ بكرێت كه‌ مرۆڤ به‌نده‌ی‌ خوایه‌ نه‌ك به‌نده‌ی‌ خه‌ڵك،بۆیه‌ له‌كاتی‌ جیهادا خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رمانی‌ به‌ موسڵمانان كردووه‌،له‌ كاتێكدا مه‌رجی‌ جیهاد زۆر زۆر گه‌وره‌یه‌ ده‌بێت حوكمێكی‌ ئیسلامی‌ یان خیلافه‌ی‌ ئیسلامی‌ هه‌بێ‌،وه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ مه‌به‌ستی‌ پێ‌ ئاشكرا كردنی‌ دینی‌ ئیسلام و روون كردنه‌وه‌ی‌ حه‌قیقه‌تی‌ ئایینی‌ ئیسلام بێ‌،وه‌ له‌ڕێگای‌ ئه‌و روون كردنانه‌شدا موسڵمان بچێ‌ به‌رگری‌ له‌ خۆی‌ بكات به‌مه‌به‌ستی‌ دیعایه‌ و ته‌كه‌بوور و خۆبه‌ده‌رخستن نه‌بی‌ و به‌و ناوه‌ی‌ كه‌ بڵێ‌ من وه‌ڵڵا زۆر پیاوێكی‌ زیره‌كم یان ئازام یان به‌غیره‌تم،چونكه‌ ئه‌و كاته‌ مرۆڤ تووشی‌ هیلاكه‌ت ده‌بێ‌،پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم)له‌كاتێكدا كه‌باسی‌ یه‌كێكیان كرد وتیان ئه‌و كابرایه‌مان دیت له‌ناو شه‌را زۆر زۆر ئازا بوو، پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی‌(ئه‌وه‌ له‌ جه‌هه‌ننه‌مه‌)،كه‌چی‌ چوون ته‌ماشایان كرد،ده‌بینن ئه‌و پیاوه‌ له‌ چه‌ند جێگایه‌ك بریندار بووه‌،دوایی‌ خۆی‌ خۆی‌ كوشتووه‌،
ئه‌وه‌ بوو كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم)حه‌قیقه‌تی‌ ئه‌و پیاوه‌ی‌ روونكرده‌وه‌،هه‌روه‌ها یه‌كێكی‌ تریان بینی‌ و وتیان شه‌رێكی‌ زۆر چاكی‌ كرد،فه‌رمووی‌(ئه‌وه‌شیان له‌ جه‌هه‌ننه‌مه‌)،
كه‌چی‌ لێیان پرسی‌ بۆچی‌ شه‌ڕت كرد ووتی‌ شه‌ره‌كانی‌ من بۆ ئه‌وه‌م نه‌بوو كه‌ بڵێن بۆ موسڵمان و بۆ خوام بێ‌،به‌ڵكو بۆ هه‌ندێم بوو به‌رگری‌ له‌ هۆز و نه‌ته‌وه‌كه‌ی‌ خۆم بكه‌م بۆیه‌ شه‌ڕم كرد،ئه‌گه‌ر بمزانیبایه‌ بۆ خوایه‌ ره‌نگه‌ نه‌م ده‌كرد،كه‌واته‌ له‌ناو شه‌ڕیشدا مرۆڤ نابێ‌ خۆی‌ بكوژێ‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو دوژمنه‌كانیشیان ئه‌ویان كووشت ئه‌وه‌ خوا پله‌ی‌ شه‌هاده‌تی‌ بۆ ده‌نووسێ‌،چونكه‌ خوا ده‌فه‌رموێت(واتێنگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ خوادا ده‌كوژرێن ئه‌وانه‌ كۆتاییان هات، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ زیندوونه‌ و نه‌مردینه‌ له‌لای‌ خوا رزقیان به‌رده‌وامه‌)،ته‌ماشا ده‌كه‌ین زۆر جار موشریكه‌كان چه‌ند نه‌فه‌ریان گرت وه‌كو خه‌بباب و عه‌مار و چه‌ند نه‌فه‌ری تر ئه‌وانه‌ قه‌تعیه‌ن ڕۆژێك له‌ ڕۆژان نه‌چوون خۆیان بكوژن به‌ڵكو خۆیان ته‌سلیمی‌ خوا كرد كه‌ دوژمنه‌كانیان كوشتن،ئه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم)مه‌دحی‌ ئه‌وانه‌ی‌ كرد،به‌لای‌ خانه‌واده‌ی‌ یاسر تێده‌په‌ڕی‌ و ده‌یگووت(ئێوه‌ ئارام بگرن مه‌وعیدی‌ ئێوه‌ به‌هه‌شته‌)،بزانه‌ قه‌ت ڕۆژێك له‌ ڕۆژان له‌وانه‌ خۆیان ئینتیحار نه‌كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خۆیان تووشی‌ هیلاكه‌ت و ئه‌زیه‌تی‌ بكه‌ن كه‌خوای‌ گه‌وره‌ غه‌زه‌ببیان لێ‌ بگرێ‌،چونكه‌ خۆكوشتن و خه‌ڵك كوشتن به‌ناحه‌ق هیچ فه‌رقی‌ نیه‌ وه‌ك یه‌ك وایه‌ له‌ نیزامی‌ شه‌رعیه‌تی‌ خوادا.

پرۆفایل:
-پرۆفیسۆری‌ یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئیسماعیل محمد قه‌ره‌نی‌ مامۆستای‌ بیر و باوه‌ر و ته‌فسیر له‌ كۆلێژی‌ زانسته‌ ئیسلامییه‌كانی‌ زانكۆی‌ سه‌لاحه‌ددین.
-له‌ساڵی‌ 1958 له‌شاری‌ هه‌ولێر له‌دایك بووه‌.
-له‌ساڵی‌1981كۆلێژی‌ شه‌ریعه‌ی‌ ته‌واو كردوه‌ و له‌ساڵی‌ 1991له‌ماسته‌ر وه‌رگیراوه‌.
- له‌ساڵی‌ له‌دكتۆرا وه‌رگیراوه‌.
-پاشان مامۆستا بووه‌ له‌سانه‌ویه‌كان و دواتر پیشكه‌ی‌ گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ زانكۆ.


زۆرترین بینراو