چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ كه‌ حه‌ز و هێزی‌ سێكسیت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵی / 1/8/2019 1177 جار بینراوە

چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ كه‌ حه‌ز و هێزی‌ سێكسیت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌
 
شه‌ن پرێس:
ئاره‌زووی‌ سێكسیی كه‌سه‌كان ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕێژه‌ی‌ زیادبوون یان كه‌مبوونی‌ هۆڕمۆنی‌ (تستوستیرون)ه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش چه‌ند خوو و ڕه‌فتارێكی‌ ڕۆژانه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر زیاد بوون, یان كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ئه‌و هۆڕمۆنه‌وه‌ هه‌یه‌ و به‌وه‌ش ئاره‌زووی‌ سێكسی كه‌سه‌كه‌ زیاد یان كه‌م ده‌كات.
لێره‌دا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خوو و هه‌ڵه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ی‌ كه‌سه‌كان ده‌كه‌ین, كه‌ ده‌بنه‌ هۆی‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ ده‌ردانی‌ هۆڕمۆنی‌ تستوستیرون و كه‌مبوونی‌ حه‌ز و ئاره‌زووی‌ سێكسیی كه‌سه‌كان, كه‌ پێویسته‌ خۆمانیان لێ بپارێزین:
1/ گرنگی‌ نه‌دان به‌ خـواردنی‌ ئه‌و میوه‌ و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ هاوكارن له‌ باشتركردنی‌ توانای‌ سێكسی.
2/ خـواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و مادده‌ كحولی‌ و هۆشبه‌ره‌كانی‌ دیكه‌.
3/ زیاده‌ڕۆیی كردن له‌ خـواردنی‌ شه‌كر و شیرینه‌مه‌نیه‌كان.
4/ كه‌م خه‌وتن.
5/ كه‌م و دره‌نگ خۆشتن.
6/ جگه‌ره‌ كێشان.
7/ زۆر خـواردنی‌ خۆراكه‌ سوره‌وه‌كراوه‌كان.
8/ وه‌رزش نه‌كردن, یان لانی‌ كه‌م ووزه‌ به‌ خه‌رج نه‌دان.

زۆرترین بینراو